رێککه‌وتی 30/5/2013، له‌میانه‌ی دیداری نێوان به‌ڕێزان دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و كیم یونگ هیۆن كۆنسولی گشتی كۆریای باشوور لەهەرێمی كوردستان و، شاندی یاوه‌ری له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشنیازی سازدانی کۆربه‌ندێکی ئابووری ئه‌و وڵاته له‌کوردستان کرا.
لەسەرەتای دیدارەكەدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سەرۆكی ژوور وێڕای به‌خێڕهێنانی شاندی میوان، ئاماژەی بەگرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا و، خوازیاربوو که کۆرییه‌کان باشتر روو له‌هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، چونکه ژماره‌ی کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته له‌کوردستاندا وه‌کو پێویست نییه.
دواتر هه‌دوولا چەندین بابەتیان دەربارەی كاری بازرگانی و سازكردنی كۆبوونەوە و دیدار لەنێوان بازرگان و خاوەنکارانی كوردستان و كۆریادا تاوتۆێ كرد، له‌وانیش پێشنیاری سازدانی کۆربه‌ندێکی ئابووری له‌هه‌ولێر کرا، که هاوشێوه‌ی کۆربهندهکهی نێوان عێراق و کۆریا بێت که‌له‌مانگی رابردوودا له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، هاوکات پێشنیازی رێکخستن و چوونی شاندێکی بازرگانی کوردستان که‌نوێنه‌ری ژووری بازرگانی تێدا بێت بۆ ئه‌و وڵاته کرا.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، ئاماده‌یی ژوور بۆ هاوكارى كردنيان ده ربرى.