رێککه‌وتی 20/8/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییکردنی له‌ئه‌رکه نوێیه‌که‌یدا، سه‌ردانی به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیتاڵیا له‌هه‌ولێر کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور که به‌ڕێز مه‌جید سدیق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور یاوه‌ریان بوو، وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوون له‌به‌ڕێز کارمێلۆ فیکارا وه‌ک به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیتاڵیا له‌هه‌ولێر، هاندانی سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیتاڵیای بۆ کارکردنیان له‌کوردستان و هێنانی کاڵاکانیان بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه به‌گرنگ زانی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داواکاربوو که ئاسانکاری بکرێت بۆ کارمه‌ندانی کۆمپانیاکان بۆمه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیارییه‌کان له‌بواری بازرگانیدا.
هاوکات به‌ڕێز خه‌یات هیوای خواست که به‌ڕێز کارمێلۆ فیکارا له‌و ماوه‌یه‌ی که له‌کوردستاندایه ئاسووده بێت و سه‌رکه‌وتوو بێت له‌و ئه‌رکه نوێیه‌یدا که له‌لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه پێی سپێردراوه و، ئاماده‌یی هاوکاریکردنی ژووریشی بۆ به‌رپرسی ناوبراو له‌و رووه‌وه ده‌ربڕی.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز مه‌جید سدیق ئه‌ندامی ده‌سته کارگێڕی ژوور باسی له‌وه‌کرد که ده‌کرێت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئیتاڵیا زیاتر پێش بخرێت ئه‌ویش له‌رێی پێدانی فیزای ئه‌و وڵاته به‌هاووڵاتییان و بازرگانانی کوردستان له‌رێی ئۆفێسی ناوبراو تاکو بتوانن به‌ئاسانی گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته بکه‌ن و، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که بوونی کۆمپانیای تایبه‌ت به‌گه‌شتیاری ئه‌و ئاسانکارییه زیاتر فه‌راهم ده‌کات.
خوازیاریش بوو که به‌نکه‌کانی ئیتاڵیا لقی خۆیان له‌کوردستاندا بکه‌نه‌وه، چونکه گواستنه‌وه و ئاڵوگۆڕی پاره بۆ بازرگان و گه‌شتیاران خێراتر و ئاسانتر ده‌کات.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز کارمێلۆ فیکارا وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانی سه‌رۆکی ژووری بازرگانیدا، باسی له‌کاروباره‌کانی ئێستای ئۆفێسهکهیان له‌هه‌ولێر کرد، هاوکات رۆڵی ژووری بازرگانی به‌رزنرخاند لهبهیهکگهیاندنی بازرگانانی کوردستان و بازارگانانی بیاندا و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ژووری بازرگانی هه‌ولێر هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ری کردووه له‌پێناو بووژاندنه‌وه‌ی کوردستاندا، که ئێستا ده‌بینین ئه‌م هه‌رێمه زۆر جیاوازه له‌پارچه‌کانی دیکه‌ی عێراق.
رێککه‌وتی 20/8/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمپانیای (Schilte)ی هۆڵه‌ندی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی پێشکه‌تووی هه‌رێمی کوردستان کرد له‌رووی ئابوورییه‌وه، هیواشی خواست که هۆڵه‌ندییه‌کان رۆڵی چالاکتریان له‌چالاکییه بازرگانییه‌کاندا هه‌بێت، ئه‌ویش به‌کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیاکانیان له‌کوردستاندا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز بارت پۆمپ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای (Schilte)ی هۆڵه‌ندی، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، باسی له‌سروشتی کاروباره‌کانی کۆمپانیاکه‌یان کرد که له‌بواری دروستکردنی که‌لوپه‌له‌کانی نێوماڵ و نووسینگه و قوتابخانه‌کاندا کار ده‌کات.
له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆکاندا، شاندی میوان رایگه‌یاند، که ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ره‌وشی ئابووری کوردستان و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بازاڕی هه‌رێم سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه، تاکو له‌ئاینده‌دا بتوانن ئۆفێسی خۆیان لێره بکه‌نه‌وه و به‌شداربن له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری دابینکردنی مێز و کورسی بۆ قوتابیاندا.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات زانیاری ته‌واوی له‌باره‌ی میکانیزیمی کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیا و چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوونی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌کوردستاندا پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووریشی بۆ هاوکاریکردنی کۆمپانیای ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...