تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 11 ئەیلول 2013

رێککه‌وتی 10/9/2013، له‌میانه‌ی پێشوازی‌لێکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز ڤیکتۆر ئاودێرا لۆپێز به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری و بازرگانی ئیسپانیا له‌تورکیا رایگه‌یاند: مانگی داهاتوو شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی ئیسپانیا ده‌گاته‌ کوردستان.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور  به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی به‌ڕێز کونسوڵی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواست له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا.

لای خۆیه‌وه،‌ به‌ڕێز ڤیکتۆر لۆپێز سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنی‌ ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژوور خسته‌ روو، که‌ ئه‌ویش سازدانی ئاماده‌کارییه‌ بۆ مه‌به‌ستی هاتنی شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی وڵاته‌که‌ی له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بۆ کوردستان و، پاشان به‌شداریکردنی ئه‌و شانده له‌پێشانگه‌ی نێوده‌و‌ڵه‌تی هه‌ولێر و، دواتریش کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بازرگانانی کوردستاندا.

 

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که‌ به‌شداریکردنی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌پێشانگه‌ جۆراجۆره‌کانی کوردستاندا زه‌مینه‌ خۆش ده‌کات بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ تاکو ده‌رفه‌تی کاریان له‌کوردستاندا ده‌ست بکه‌وێت و، دواتریش ده‌ست به‌پڕۆژه‌کانی خۆیان بکه‌ن له‌م هه‌رێمه‌دا.   

 

هه‌روه‌ها وتییشی:"خۆشحاڵ ده‌بین ئه‌گه‌ر شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی ئیسپانیا له‌هه‌ولێر ببینین، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک ژووری باز‌رگانی ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانکارییه‌ک پێشکه‌ش به‌و شانده‌ و هه‌ر بازرگان و سه‌رمایه‌گوزارێکی ئه‌و وڵاته‌ له‌کوردستاندا بکه‌ین."

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑