تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 30 ئەیلول 2013

رێککه‌وتی 26/9/2013، له‌میانه‌ی ‌پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری رۆمانیا رایگه‌یاند که‌ ئامانجیان چالاککردنی جموجۆڵی گه‌شتیاری نێوان رۆمانیا و هه‌رێمی کوردستانه‌.

شانده‌که‌ش له‌خاتوو میرلێا ماتیچسکو جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری رۆمانیا و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبراو پێکهاتبوون، هاوکات به‌ڕێز یوجین سلیانۆ سه‌رۆکی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له‌هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌ک له‌کادیرانی کارگێڕی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان یاوه‌ریان بوون.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور  وێڕای به‌خێرهێنانی ئه‌ندامانی شاندی میوان و یاوه‌ره‌کانیان، هیوای سه‌رکه‌وتن و مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که‌ له‌مه‌و پاش کاری باشتر و زیاترمان له‌گه‌ڵ رۆمانییه‌کاندا ده‌بێت.

هه‌روه‌ها وتی:"کوردستان و رۆمانیا له‌بواری گه‌شتیاریدا هاوچه‌شنن، بۆیه‌ هیوادارین که‌ کۆمپانیاکانی هه‌ردوولا چالاکتر بن له‌گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیارانی رۆمانیا بۆ کوردستان و لێره‌شه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌."

پاشان به‌ڕێزیان تیشکی خسته‌سه‌ر مێژووی دامه‌زراندن و کاروباره‌کانی ئێستای ژووری بازرگانی هه‌ولێر و، هه‌وره‌ها وتی:"له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی که‌می رابردوودا کوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی قۆناغێکی گه‌وره‌یان بڕی و چوونه‌ پێش‌، بۆ نموونه‌ بازاڕی ئه‌م وڵاته‌ بووژایه‌وه‌ و بواری ئابووری گه‌شه‌ی کرد، بۆیه‌ هیوادارین له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی کوردستاندا، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانمان له‌گه‌ڵ رۆمانیادا به‌ره‌و پێشتر بچێت."‌ 

لای خۆیه‌وه‌، ‌خاتوو میرلێا ماتیچسکو جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری رۆمانیا له‌وته‌یه‌کیدا، ئاماژه‌ی به‌مێژووی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کانی نێوان عێراق و رۆمانیادا و، وتی:"ده‌کرێت ئه‌مه‌ ببێته‌ بناغه‌ی کاری هاوبه‌شی داهاتوومان و پێمان وایه‌ که‌ سه‌رکه‌وتوو ده‌بین."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که‌ ئامانجی سه‌ره‌کی له‌سه‌ردانه‌که‌یان بۆ کوردستان، چالاککردنی جموجۆڵی گه‌شتیاری نێوان هه‌ردوولایه‌.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

 

رێککه‌وتی 26/9/2013، له‌باره‌گه‌ی ژوور ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی و کادیرانی کارگیڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، پێشوازییان له‌نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێران به‌یاوه‌ری به‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی بازرگانی  له‌کونسوڵخانه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر کرد، که‌به‌شدا‌رییان له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌و‌لێر کردووه‌.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕییه‌وه‌ به‌خێرهێنانی شاندی میو‌ان کرد و، وتی:"خۆشحاڵین که‌ دوای به‌شداریکردنتان له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بازرگانی، سه‌ردانی ژوورتان کرد، چونکه‌ ئێستا ده‌رفه‌تێکی باشه‌ بۆ ئێوه‌ که‌ ده‌توانن بازاڕێک بۆ خۆتان له‌کوردستاندا بۆ کۆمپانیاکانتان بدۆزنه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ک ژوور ئاماده‌ین له‌و رووه‌وه‌ یارمه‌تیتان بده‌ین."

 

پاشان به‌ڕێزیان له‌باره‌ی چۆنێتی دامه‌زارندنی کۆمپانیا و کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیاکانیان له‌کوردستاندا چه‌ندین زانیاری گرنگی پێشکه‌ش به‌ ئه‌ندامانی شاندی میوان کرد، هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌ سه‌ر یاسای وه‌به‌‌رهێنان له‌ کوردستاندا له‌سایه‌ی بوونی بازاڕێکی ئازاد و ره‌وشێکی ئارام، که‌ گرنگی زۆری بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌وه هه‌یه‌.

 

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، به‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی بازرگانی  له‌کونسوڵخانه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر له‌و‌ته‌یه‌کی کورتدا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا که کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی به‌نزیکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌زانێت چونکه‌ هه‌ردوولا مێژوو و فه‌رهه‌نگیان یه‌که‌‌، له‌هه‌مان کاتدا وتی:"سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین که‌ هه‌میشه‌ له‌پێشوازی شانده‌ ئێرانییه‌کاندا بووه‌."   ‌        

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز موعته‌میدی که‌ سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به‌بۆنه‌ی هاتنیان بۆ هه‌رێمی کوردستان و پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن ژووری بازرگانییه‌وه‌، سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد و رایگه‌یاند که‌ ئامانجیان ده‌ستپێکردنی کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌ له‌کوردستاندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شداریان له‌پێشه‌نگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا کردووه‌.

هه‌روه‌ها روونیکرده‌وه‌ که‌ ئه‌و کۆماپانیا ئیرانییانه‌ی که‌ به‌شدارییان له‌ پێشانگه‌که‌ی ئه‌مساڵدا کردووه‌، ژماره‌یان 28 کۆمپانیایه.‌    

 

دواتر، ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه‌ و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که‌ سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه.

 

جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌و کۆمپانیا ئێر‌انییانه‌ی که‌ له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه‌ سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، پێشتر به‌شدارییان له‌نۆیه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بازرگانی کردبوو، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌میان له‌بواره‌کانی مه‌وادی پاککه‌ره‌وه‌، دروستکردنی پردی په‌ڕینه‌وه‌ی رێبواران و دروستکردن و دانانی ترافیک لایت و گڵۆپی رووناکردنه‌وه‌ی سه‌رجاده‌کان، ئامێره‌کانی به‌فرگر و ساردکه‌ره‌وه‌، که‌لوپه‌ل و ئامڕازه‌ پزیشکییه‌کان شاره‌زابوون.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رێککه‌وتی 26/9/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی پرتوگال کرد، که خاتوو مایا هێلینا به‌رپرسی به‌شی بازاڕ و خزمه‌تگوزاری له‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی پرتوگال ‌‌سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور  وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌گرنگی پێشووه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا دا و، هه‌روه‌ها وتی:"ئێمه‌ هیوای زیاتر گه‌شه‌سه‌ندن به‌په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوانمان ده‌خوازین، ئه‌ویش له‌رێی سه‌ردانیکردنی شانده‌ بازرگانییه‌کانی پرتوگال بۆ کوردستان به‌ژماره‌یه‌کی زیاتر و به‌‌قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌تر."

 

هه‌روه‌ها هیوای خواست که‌ به‌زووترین کات، کونسوڵی فه‌خری ده‌ستنیشانکراوی پرتوگال له‌هه‌ولێر ده‌ست‌به‌کاربێت، هه‌روه‌ها  کۆنسوڵخانه‌ی پرتوگال له‌هه‌ولێر و له‌پاش کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌که‌ی   له‌به‌غدا بکرێته‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها وتی:"ئێستا کوردستان پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ناوچه‌که‌ و جیهاندا، بۆیه‌ گرنگه‌ پرتوگالییه‌کان په‌له‌ بکه‌ن له‌هاتنیان بۆ کوردستان، هه‌روه‌ها هیواخو‌ازین که‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا شاندێکی بازرگانی کوردستان سه‌ردانی پرتوگال بکات هه‌روه‌ک له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له‌کوێت و ئیمارات باسمان لێوه‌ کردووه‌."‌

 

لای خۆیه‌وه‌، خاتوو مایا هێلینا وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن ژوور،  وتی:"هیوادارین به‌م سه‌ردانه‌مان توانبێتمان بناغه‌یه‌کی باش بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی داهاتووی نێوان کوردستان و پرتوگال دابنێین، به‌تایبه‌تی که‌ ئێستا پرتوگال له‌شکستێکی ئابووریدایه‌، بۆیه‌ ئێستا وڵاته‌که‌مان کار ده‌کات له‌سه‌ر فراوانکردنی بازرگانی ده‌ر‌ه‌کی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری یه‌کێتی ئه‌وروپا."

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ پرتوگالییه‌کان ئاماده‌ن له‌ کوردستاندا کار بکه‌ن، بۆیه‌ ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای باشمان هێناوه‌ و به‌شدارییان له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌‌ولێر کردووه‌.

 

دواتر ئه‌ندامانی شاندی میوان خۆیان و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان به‌سه‌رۆکی ژوور ناساند، که‌ له‌بواره‌کانی (به‌رهه‌مهێنانی به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ، دیزانینی ئه‌ندازیاری، کشتوکاڵ و هه‌نارده‌کردن، سیرامیک، بانگه‌شه‌، قه‌پانی ئه‌لیکترۆنی، به‌فرگر، رێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی پێشانگه‌ بازرگانییه‌کان) شاره‌زان.

 

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، شاندی میوان دیاری رێزلێنانیان پێشکه‌ش به‌سه‌رۆکی ژوور کرد. 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رێککه‌وتی 24/9/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور،  پێشوازی له‌شاندێکی رێکخراوی یه‌کێتی دامه‌زراوه‌کانی ئیسلامی و، گروپی هه‌نارده‌ و پیشه‌وه‌رانی گۆشتی مانگا له‌به‌رازیل کرد.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی پێشکه‌تووی هه‌رێمی کوردستان کرد له‌رووی ئابوورییه‌وه‌، هیواشی خواست که‌ به‌رازیلییه‌کان  رۆڵی چالاکتریان له‌چالاکییه‌ بازرگانییه‌کان‌دا هه‌بێت، ئه‌ویش به‌کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیاکانیان له‌کوردستاندا.

 

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێزان نزار ئه‌لغه‌ندور به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌ رێکخراوی یه‌کێتی دامه‌زراوه‌کانی ئیسلامی و  ئه‌نتۆنیۆ جۆرج ماردێڵی سه‌رۆکی گروپی هه‌نارده‌ و پیشه‌وه‌رانی گۆشتی مانگا له‌به‌رازیل، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، باسیان له‌سروشتی کاروباره‌کانی ده‌زگه‌کانیان کرد.

 

له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆکاندا، به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ جۆرج ماردێڵی سه‌رۆکی گروپی هه‌نارده‌ و پیشه‌وه‌رانی گۆشتی مانگا له‌به‌رازیل رایگه‌یاند، که‌ ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ره‌وشی ئابووری کوردستان و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بازاڕی هه‌رێم سه‌ردانی هه‌ولێریان کردووه.

 

له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات زانیاری ته‌واوی له‌باره‌ی میکانیزیمی کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیا یان چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوونی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌کوردستاندا پێشکه‌ش به‌شاندی میوان کرد، هاوکات ئاماده‌یی ژووریشی بۆ هاوکاریکردنی گروپی ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه‌‌ ده‌ربڕی.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑