تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 05 کانونی دووەم 2014
رۆژی 31/12/2013 چەند رۆژنامەوانێكی عەرەبی (میسری، جەزائری و مەغریبی) چەند كەنالێكی راكەیاندنی جیا جیاچاوپێكەوتنێكیان لەگەڵا سەرۆكی ژوور ئەنجامدا.
لەم چاوپێكەوتنەدا سەرۆكی ژوور ئامانج و رۆلی ژووری بازرگانی هەولێری بۆ روونكردنەوە و باسی ئەو پێشكەوتنانە كرد كە هەرێمی كوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی بەخۆیەوە بینیوە روونیشی كردەوە كە ئێستا شاری هەولێر بۆتە دەرگایەكی ئابووری بۆ هەموو عێراق.
ئەوەشی خستە روو كە لە كوردستان دەرفەتی زۆر بۆ كاركردن هەیە لە كەرتەكانی وەك تەندروستی، پەروەردە، كشتوكاڵ و گەشتیاری ، دەكرێت كۆمپانیا عەرەبیەكان سوود لەو دەرفەتانە و یاسای وەبەرهێنانی هەرێم كە یاسایەكی هاندەرو پێشكەوتوە وەربگرن و وەبەرهێنان لە كەرتە گرنگانەدا بكەن.
هەروەها سەبارەت بە هەماهەنگی ژووری بازرگانی هەرێم لەگەڵ ژوورەكانی بازرگانی ووڵاتانی عەرەبی ووتی كە پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ هەموو ژوورە بازرگانیەكانی ووڵاتانی عەربی هەیە بڕیاریش وایە لە مانگی ئازار كۆنفڕانسی دەوریی داهاتووی ژووری بازرگانی عەرەبی لە هەولێر بەڕێوە بچێت.
دواتر سەرۆكی ژوور كرد وەلامی هەموو ئەو پرسیارانەی دایەوە كە  لە لایەن هەریەك لە رۆژنامەوانەكان ئاراستەیان كرا.  
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2012 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑