پێنج شەممە, 02 تشرینی یەکەم 2014 09:34

وۆركشۆپێك بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بەڕێوەچوو

بە هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – سەنتەری زانیاری كار رۆژی 30ی ئەیلول لە بارەگای ژوور پرۆژەی (فرەس) سەر بە رێكخراوی USAID هەستا بە ئەنجامدانی وۆركشۆپێك بۆ ئامادەبووان بۆ چۆنیەتی راهێنان و دۆزینەوەی هەلی كار لە رێگای ئینتەرنێت و چۆنیەتی دروستكردنی CV.
وۆركشۆپەكە لە لایەن ولیام توانن جێگری سەرۆكی پرۆژەی فورەس پێشكەشكرا كە تیایدا باسی لە كارو چالاكیەكانی خۆیان كردو راشیگەیاند كە پرۆژەكەمان بە گەورەترین پرۆژە دادەنرێت لە عێراق تا ئێستا زیاتر لە 21 هەزار كەس تەنها لە رێگای ئینتەرنێتەوە فێربوونەو سوودیان لێ بینیوە وە پرۆژەكەمان چەندین جۆر خزمەتگوزاری لە خۆ دەگرێت لە لە چۆنیەتی راهێنان و دۆزینەوەی هەلی كار و خولەكانی فێربوون و چەندین بەشی تر كە بەكارهێنەران دەتوانن بەشێوەیەكی زۆر باش سوودی لێوەربگرن. 
دواتر عەبدولواحید تەها شارەزا لە بواری توانای مرۆیی وتەیەكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد گرنگی ئەم جۆرە وۆركشۆپانەی بۆ ئامادەبووان روونكردەوە رایگەیاند كە پێویستە لەم خولانە وا لە بەشدابووان بكەین لە بەكاربەرەوە ببنە بەرهەمهێن و ئەوانەی كە بەشدار دەبن لەم خولانە بە مەبەستی دامەزراندنی پرۆژە پێویستە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم پرۆژەیەش بكرێتە بەرناكەی كارمانەوە، وە راشیگەیاند كە ئێمە ئامادەین بۆ هاوكاری هەماهەنگی ئێوە وە پێشنیاریش دەكەین كە لە رێگەی رۆژنامە و وێب سایتەكانەوە پەرە بەم جۆرە پرۆژانە بدرێت.
دواتر لە لایەن ئامادەبوانەوە سەرنج و را دەربارەی وۆركشۆپەكە خرایە روو.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
پێنج شەممە, 02 تشرینی یەکەم 2014 09:28

ئاگاداری

لەسەر راسپاردەی  پارێزگاری هەولێر بە نوسراوی ژمارە 5482 لە 30/9/2014 كە وێنەیەكی ئاڕاستەی ژوورەكەمان كراوە،  ئاگاداری سەرجەم نوسینگەكانی فرۆشتنی خانووبەرەو زەوی و موڵك دەكەینەوە كە بە هیچ شێوەیەك كڕین و فرۆشتن بە خانووەكانی گوندی (كۆری) نەكەن چونكە ئەمە بۆ هاووڵاتیانی كەم دەرامەتەو ئەگەر مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت ئەوا پارێزگای هەولێر هەر سزایەكی بە پێویستی بزانێت رێوشوێنی یاسایی بۆ دەگرێتە بەر .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑