تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 14 کانونی یەکەم 2014
رێككەوتی 14/12/2014 شاندێكی كۆمپانیای میتسوبوشی ژاپۆنی بە سەرۆكایەتی ناهیكۆ ساوادا بەڕێوبەری گشتی نوسینگەی هەمان كۆمپانیا لە عێراق سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانە دەربڕی و ئامانجیان لەم سەردانە بەشداریكردنیانە لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و پرۆسەی وەبەرهێنان و كاركردن بە تایبەت لە بوارەكانی ووزە و بیناسازی و پرۆژەكانی ئاودێری، ئەوەشیان خستە روو كە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوان بازاڕێكی نوێ یە دەیانەوێت بەشداربن لەم بازاڕە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی كردن بۆ ئەم سەردانە و رایگەیاند كە وڵاتی عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە پاش ئازادكردنی لە ساڵی 2003 سیستەمی كاركردن و وبەرهێنان گۆڕانكاری گەورەیان بە خۆوە بینیوە ئێستا كراوەیە بۆ هەموو وڵاتێك، بەشداری كردنی كۆمپانیایەكی گەورەش وەكو میتسوبوشی لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان مایەی خۆشحاڵیمانە.
ووتیشی هەرێمی كوردستانیش دەوڵەمەندە لە هەموو روویەكەوە ئێوە دەتوانن بەشداربن لە پرۆسەی وەبەرهێنان ئامادەیی ژووریشی نیشاندا بۆ پشتگیریكردن و هاوكاری لە هەموو روویەكەوە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑