تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 29 کانونی یەکەم 2014
دوو شەممە, 29 کانونی یەکەم 2014 08:51

رێنمایی نوێ بۆ هاوردەكردنی خۆراك دەردەچێت

 
بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئامادەكاری وەزارەتی بازرگانی بۆ دەركردنی رێنمایی نوێ و دانانی مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردنی خۆراك و گوێگرتن لە راو پێشنیاری بازرگانان رۆژی 24/12/2014 لە بارەگای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی ساماڵ سەردار وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی هەردوو ژووری سلێمانی و دهۆك و نوێنەرانی وەزارەتەكانی بازرگانی، كشتوكاڵ و تەندروستی وە بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی هاوردەی خۆراك لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك سازكرا.
لە دەستپێكی كۆبوونەوەكە دارا جەلیل خەیات ووتەیەكی پێشكەشكرد، چۆنیەتی و بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە كۆبوونەوانەی بە گرنگ وەسفكرد بە تایبەتیش كاری بازرگانی هاوردەكردنی خۆراك كە پەیوەندیەكی راستەوخۆی بە تەندروستی مرۆڤەوە هەیە و ووتی ئێمە ئامانجمان لە سازدانی ئەم كۆبوونەوەیە وەرگرتنی راو سەرنجی ئێوەی بازرگانانی خۆراكە دەمانەوێت ئێوەش بەشداربن پێش ئەوەی لە لایەن لێژنەی دەركردنی یاسا لە وەزارەتی بازرگانی بۆ دانانی رێنمایی و مەرجی نوێ بۆ هاوردەكردنی خۆراك دەربچێت.
ساماڵ سەردار وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند: لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی مەرج و رێنمایی نوێ یان بۆ هاوردەكردنی خۆراك ئامادەكردووە بۆ پێدانی مۆڵەت بە بازرگانان و كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی خۆراك، بە گوێرەی ئەو رێنماییە نوێ یانە رێگا دەگرێت لە ئەو قۆرخكاریەی لە ئێستادا لە نێو بازاڕەكانی هەرێم دا بوونی هەیە.
گوتیشی: پێش دەستپێكردنی و دانانی رێنماییەكان هاتووین بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لەگەڵ بازرگانان دا راو سەرنجی ئەوانیش لەو بارەیەوە وەربگرین.
ئەوەشی دووپات كردەوە كە ئەوان وەكو وەزارەتی بازرگانی هەوڵدەدەن لە دەرفەتێكی تری نزیكیشدا دانیشتن سازبكەن بەردەوام دەبن لە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بازرگانان.
ئەوەشی روون كردەوە كە ئێستا بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لەكاتی هاوردەكردن لە خاڵە سنوریەكانی هەرێم پێویست ناكاتن بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و هەوڵیش دەدەین لە هەر خاڵە سنوریەك بەڕێوبەرایەتیەك دابمەزرێنین تاوەكو بازرگانان بۆ مامەڵەكانیان پێویست نەكات بگەڕێنەوە بۆ سەنتەری شارەكان.
پاشان عەزیز ئیبراهیم بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم چەند پرسێكی سەبارەت هاوردەكردنی كاڵا و خۆراك بۆ بازرگانان شی كردەوە ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراقی رێككەوتوون نوسراوێكیان بە هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی دارشتووە بۆ ئەوەی پێدانی مۆڵەت لە لایەن وەزارەتەكەیانەوە بێت ئەوەشی رایگەیاند لەكاتی دەرچوونی رێنماییەكان ئەوان لەگەڵ كاربەدەستانی بەغدا دادەنیشن بە رەزامەندی هەردوولا پەسەند دەكرێت چیتر بە رێنماییە كۆنەكان كارناكرێت.
پاشان ئامادەبووان راو سەرنج و پێشنیاری خۆیان خستە روو. 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑