تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 09 کانونی یەکەم 2014
دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە باشترین كەسایەتی ئابووری و مرۆیی ساڵی 2014 دەستنیشان كرا، هەروەها بڕوانامەی دكتۆرای فەخری پێ بەخشرا.
لە رێورەسمێكدا لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی 7ی كانونی یەكەم بە ئامادەبوونی ژمارەیەك كەسایەتی و بەرپرسانی حكومی و رێكخراوی مەدەنی و مامۆستایانی زانكۆو خاوەنكارو بازرگان و پیشەساز، زانكۆی لاهای هۆڵەندی بۆ زانستە پراكتیكیەكان دكتۆرای فەخری لە بواری زانستی ئابووریدا بە دارا جەلیل خەیات بەخشی.
هاوكات یەكێتی نێودەوڵەتی كارگێڕان و ئابووریناسانی ووڵاتانی ئەوروپا خەڵات و نازناوی باشترین كەسایەتی ئابووری و مرۆیی ساڵی 2014ی پێ بەخشی.
ئەم خەڵاتكردنانەی دارا جەلیل خەیات لە بڕی هەوڵ و كۆشش و چالاكیەكانی ناوبراوە لەو جومگانەی كاركردندا كە رۆلی تێدا بینیوە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
ساڵی داهاتوو سودان کونسوڵگەری گشتی خۆی لە شاری هەولێر دەکاتەوە
 
رێککەوتی ٨/١٢/٢٠١٤ دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور وە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازییان لە ئادەم عوسمان محەممەد راوێژکار لە باڵیۆزخانەی سودان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوایان خواست کە ئەوانیش لە رێگەی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی خۆیانەوە بە شداربن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەرەکان و بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵی کە پێشکەوتوون.
شاندی میوان ئەوەشی خستەروو کە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووریەکانمان لە ئەولەویەتی کارەکانمانە داواشی کرد کە هەرێمی کوردستانیش بەشدار بێت لە پرۆسەی وەبەرهێنان لە ووڵاتی سودان و بەشداربن لە پێشانگای نێودەوڵەتی سودان، لە گرنگترین هەنگاویشماندا بڕیارمانداوە لە ساڵی ئایندە کونسوڵگەری خۆمان لە شاری هەوڵێر بکەینەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆکی ژوور دەست خۆشی ئەم هەنگاوانەی لێکردن و رایگەیاند کە یەکێک لە فاکتەرە بەهێزەکان بۆ پێشخستنی ئابووری و کەرتی بازرگانی کردنەوەی کونسوڵگەرییە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک و پاڵپشتیەک.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
کۆنفرانسی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا سازدەکرێت
 
رێککەوتی ٨/١٢/٢٠١٤ چابا ڤیلیسکینی کونسوڵی گشتی هەنگاریا بە یاوەری ئێشتڤان ئێمری کونسوڵی بازرگانی لە کونسولگەری گشتی هەنگاریا لە هەولێر سەردانی ژووریان کرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاری بازرگانی و وەبەرهێنان و ئیش و کاری کۆمپانیا بیانیەکان لە هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها گرنگترین کاری ئەو پرۆژانە خرانە روو کە ئێستا لە لایەن کۆمپانیا بیانیەکان ئەنجام دەدرێت.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو لا کرا و ئاڵوگۆڕکردنی سەردانی شاندی بازرگانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کرا.
بڕیاریشدرا لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنفڕانسێکی ئابووری هاوبەش لە نێوان هەردوولا سازبکرێت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑