بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك "كیا سۆرینتۆ" پێش سەرجەم ركابەرەكانی دەكەوێت و پلەی یەكەم بەدەست دێنێت، لە چوارچێوەی ئۆتۆمبێلی پاڵنەری چواری بۆ سەرووی 40,000 دۆلار، كە نازناوی خەڵاتی "ئۆتۆمبێلی ساڵی 2013"ی بەدەستهێنا، كە لەلایەن گۆڤاری ئۆتۆمبێلی ئوسترالی "درایڤ" پێشكەش كرا.
دوای ئەوەی ئەستێرەی كیا سۆرینتۆ SLI-Diesel لە ساڵی 2012 درەوشایەوە، سۆرینتۆ پارێزگاری لە پێشكەوتنی كردبەسەر باشترین ركابەرەكانی لەساڵی 2013دا، بەجۆرێك دووبارە ناوبژیوانەكان ستایشی تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی پاڵنەری چواریی هاوڕێی خێزانیان كرد بۆ نەرمونیانی شەش خێراییەكەی "شەش گێڕییەكەی"، سەلامەتی گشتی لەسەر رێگاكان، حەوانەوەی سواربوونی و جوانیی و كەشخەییەكەی لە ناوەوە و دەرەوەدا.
سۆرینتۆ چەندین خاڵی تری بەدەست هێناوە بەرامبەر تایبەتمەندیی گرەنتی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و خزمەتگوزاریی چاككردنەوەی نایابی خولی بۆ ماوەی پێنج ساڵ یاخود (بڕینی ماوەی 15000 كم).
سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای كیا مۆتۆرس لە ئوسترالیا رایگەیاند: دركپێكردنی لیژنەی ناوبژیوان بە تایبەتمەندیی بەردەوامی، بەڵگەیەكی بەهێزە لەسەر گەشەكردن و بووژانەوەی كیا مۆتۆرس لە گۆڕەپانەكە و تایبەتمەندیی ئەو پەیوەندییە بازرگانییە و رازیكردنی كڕیارانیەتی.
"تۆنی بارلۆ" وتیشی: "كیا مۆتۆرس دوو دڵ نیە لەسەر سووربوونی لە پێشكەشكردنی باشترین بۆ بەكارهێنەرانی لە ئوسترالیا لە رووی ئەزموونی لیخوڕینێكی جیاواز و سەلامەتیی گشتی لەسەر رێگاكان و كوالیتیدا"، ئەوەشی راگەیاند: "كاریگەریی هەوڵە بێوچانەكان لە زیادبوونی باشكردنی هێمای بازرگانیی كیا مۆتۆرس و كوالیتی ئۆتۆمبێلەكانی و دانپیانانی شارەزایانە بەوە".
"بارلۆ" ئەوەشی راگەیاند: "ئەو خەڵاتانەی كە كیا سۆرینتۆو ئۆتۆمبێلەكانیتر لە كۆمەڵەی كیا مۆتۆرس بەدەستیان هێناوە، بەڵگەیە لەسەر بەردەوامبوون و هەوڵدان لە پێشكەوتن و پێشەنگبوونی كیا-دا".
وتیشی: بەدەستهێنانی خەڵات و تایبەتمەندیی كە بەدەستی دێنێ، زۆر جێگەی رەزامەندییە بەڵام پاداشتی گەورە ئەوەیە كە هەوڵە بێوچانەكان بەرەكەی دوورییەوە.