تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 16 شوبات 2014
رۆژی 12/2/2014 شاندێكی بازرگانانی شاری ئەنقەرە كە پێكهاتبوون لە 14 بازرگان و خاوەن كۆمپانیا بە سەرۆكایەتی ئینگین یڵدرم سەرپەرشتیاری شاندەكە سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم پێشوازییە دەربڕی و ئامانجی هاتنیان بۆ هەرێم روونكردەوە كە بۆ ئەوە هاتوون تا لە نزیكەوە سەیری بارودۆخ و فرسەتی هەلی كار بكەن لە كوردستان و هەروەها لە بزانن یاسا و رێساكانی دامەزراندنی كارگە و وەبەرهێنان لە كوردستان چۆنە.
پاشان سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و باسی ئەو دۆستایەتیەی نێوان توركیا و هەرێمی كرد و هیوای خواست زیاتر بەرەو پێش بچێت لە هەموو بوارێكەوە، پاشان یاسا و رێساكانی بازرگانی عێراقی و چۆنیەتی دامەزراندنی كارگە و وەبەرهێنانی لە كوردستان بۆ روون كردنەوە و ئاماژەی بەوەش دا كە  ئێستا هەولێر بۆتە سەنتەرێكی بازرگانی بۆ هەموو عێراق دەتوانن لێرەوە شتومەكەكانتان بۆ هەموو شارەكانی عێراق رەوانە بكەن.
وە ووتیشی رێككەوتنمان لەگەڵ زۆرێك لە ژوورەكانی بازرگانی شارەكانی توركیا هەیە و چەندین بانكی توركیش هەن لە كوردستان تاكو كارئاسانیتان بۆ بكەن، وە ئامادەیی خۆیی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەر پاڵپشتی
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 12/2/2014 گۆڤاری (المغترب)ی لوبنانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سەرۆكی ژوور ئەنجامدا. لەم چاوپێكەوتنەدا سەرۆكی ژوور ئامانج و رۆلی ژووری بازرگانی بۆ روونكردنەوە. باسی كارو چالاكیەكانی ژووری بۆ كرد، ووتیشی پێشوازی لە هەموو كەسێك یاخود كۆمپانیایەك دەكەین كە بیەوێت وەبەرهێنان لە هەرێم بكات و ئەوەشی روون كردەوە لە ئێستادا %85 وەبەرهێن لە هەرێم خۆماڵین.
سەبارەت بە پەیوەندی ژوور لەگەڵ ژووری ووڵاتانی عەرەبی، سەرۆكی ژوور ووتی: هەوڵمانداوە لەگەڵ هەموو ژوورەكانی عەرەبی پەیوەندی ببەستین و لەگەڵ هەمووشیان پەیوەندی باشمان هەیە، نموونەش كردنەوەی نوسینگەی ژووری بازرگانی دوبەی بوو لەم دواییەدا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم پرۆتۆكۆلێكی پەیوەندی لەگەل یۆنانیەكان ئیمزا دەكات 
رۆژی 10/2/2014 شاندێكی هاوبەشی حكومی و بازرگانی یۆنان بەسەرۆكایەتی خاتوو ماگدالینی كاراكۆلی بریكاری ئەمینداری گشتی پەیوەندی ئابووری و پێشخستنی هاوكاری دەرەوەی یۆنان بە یاوەری نیكۆلاس دۆكاس قونسولی ئابووری و بازرگانی یۆنان لە هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی كارگێری و ژمارەیەك بازرگان پێشوازییان لێكرا , شاندەكە سەرۆكی ژووری پیشەسازی بچووك و مامناوەندی شاری تیسالونیكی ولاتی یونان و ژمارەیەك لە خاوەن كۆمپانیا و بازرگانانی لە خۆ گرتبوو .
لە دانیشتنێكدا سەرۆكی ژوور پاش بەخێرهاتن ووتەیەكی پێشكەش كردوو تێیدا باسی كورتەیەكی مێژووی نێوان هەردوو ووڵات كردوو، بەرەپێدانی ئابووری نێوان هەردوولاشی لە كاتێكی وادا بە ئیجابی وەسفكرد.
روونیشی كردەوە لەبەر باری ئاسایش و هەلی زۆری كار لە كوردستان و پشتگیری حكومەت وا دەكات هەرێمی كوردستان ببێتە ناوچەیەكی گرنگ بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی تا سەرمایەكانیان وەگەربخەن.
ووتیشی حكومەتی هەرێم بە پەرۆشەوە تەماشای ئەو خزمەتە دەكات و هەوڵ دەدات پەیوەندییەكی باش لەگەڵ ووڵاتان دروست بكات و بەتایبەتیش ووڵاتانی ئەوروپی، بۆ سوود وەرگرتن لە زانیاری و شارەزایی ئەو ووڵاتانە.
 شاندی میوانیش ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە هەرێم بكەن و راشیانگەیاند كە سەفیری یۆنان پێیانی راگەیاندووە كە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هێزێكی باشی هەیە, وە ئامانجیان لەو سەردانە ئیمزاكردنی پرۆتۆكلی لێكگەیشتنە لە نێوان هەردوولا و پێكەوە كاربكەن، پەیوەندییەكی باش دروست بێت وە باسی ئەو كێشە ئابووریەشی كرد كە ماوەیەك بوو یۆنان و چەند ووڵاتێكی ئەوروپی گرتبۆوە, ووتی كە ئێستا لەو كێشەیە دەرچووینە و حكومەتیش بە هەموو شێوەیەك پشتگیری ئابووری دەكات و كارئاسانی بۆ بازرگانان دەكات, وە زۆر سوپاس و دەست خۆشیان لە ئەندامان و سەرۆكی ژوور كرد بۆ ئەو هەوڵ و كۆششانەی كە پێشكەش دەكەن.
پاشان ئامادەبووان هەریەكەو خۆیان ناساند و پاش پرسیار و بیروڕا گۆڕینەوە پرۆتۆكۆلی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتی یۆنان ئیمزاكرا.
سەرۆكی ژوور بۆ دەزگاكانی راگەیاند ووتی: ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆلی پەیوەندی خزمەتێكی گەورە بە ئابووری هەردوولا دەكات و جموجۆڵە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ووڵاتی یۆنان زیاد دەكات, هاوكات رێگە خۆشكەریش دەبێت بۆ پێدانی ڤیزای یۆنان بەو كەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئەو ووڵاتە بكەن, كە پێشتر بە ئەستەم ڤیزای یۆنان دەست دەكەوت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2011 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑