رۆژانی 24 و 25 شوبات بە ئامادەبوونی سینان چەلەبی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و كازیوا ناشیدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق قونسولی فەخری ژاپۆن لە كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و بواری كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان و ژاپۆن، دیداری بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن بۆ ماوەی دوو رۆَژ لە هۆتێل شیڕاتۆن بە ڕێوەچوو.
لە رۆژی یەكەم دا هەریەكە لە وەزیری بازرگانی و سەرۆكی ژوور بە جیا ووتەیان پێشكەشكردوو گرێدانی ئەو دیدارەیان بە دەرفەتێك لە قەڵەمدا بۆ زیاتر ناساندنی خاوەنكارانی ژاپۆن بە هەرێمی كوردستان.
وە یوچی ئوكی سەرۆكی شاندی خاوەنكارانی ژاپۆن بۆ هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا گوتی، خاوەنكارانی وڵاتەكەی بە سەردانی شارێكی پڕ لە مێژووی وەكو هەولێر خۆشحاڵن و تیشكی خستە سەر مێژووی كاركردنی كۆمپانیاكانی ووڵاتەكەی لە عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی.
هەر لەو رێوڕەسمەدا كازیوا ناشیدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق رایگەیاند، ئەو لەگەڵ شاندێكی گەورە بە نوێنەرایەتی 14 كۆمپانیاوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و ووڵاتەكەی بە دوای دەرفەتی زیاتری كاركردن و وەبەرهێنان لەم هەرێمەدا دەگەڕێت، بە هۆی هەبوونی فاكتەری ئاسایش و ئارامی لەو هەرێمە بە پێچەوانەی شارەكانی دیكەی عێراق.
وە لە رۆژی دووەمدا هەریەكە لە نوێنەرانی دەستەی وەبەرهێنان و كەرتەكانی دیكەی بواری پیشەسازی و بازرگانی ووتەی خۆیان پێشكەشكرد.
وە لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە وتەیەكدا: گرێدانی ئەم دیدارە بازرگانیەی بە دەرفەتێكی گرنگ لە قەڵەمدا و هیوای خواست ببێتە دەستپێكێكی باش بۆ پەیوەندییەكی بەهێزی ئابووری وبازرگانی.
دووپاتیشیكردەوە كە حكومەت هەمیشە پاڵپشتی لە هەبوونی كەرتی تایبەتی ژاپۆن لە هەرێمدا دەكات و هیواشی خواست وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆنیش رێوشوێنی پێدانی ڤیزا ئاسانتر چونكە بۆ دروستكردنی پەیوەندی زۆر پێویست و گرنگە .
هەروەها وتی چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵانی داهاتوودا داهاتی كوردستان زۆر لە ئێستا زیاتر دەكات لەبەر ئەوەی هەرێمی كوردستان لە هەولداندایە بۆ سوود وەرگرتن لە سامانی سروشتی وەكو نەوت وگاز.
هیوای خواست كۆمپانیا یابانیەكان سوود لە هەلەكانی كار و وەبەرهێنان وەربگرن بە هەمان شێوەی كۆمپاكانی تری جیهان .