تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 14 نیسان 2014
رۆژی 14ی نیسان شاندێكی بازرگانی ووڵاتی بولگاریا بە سەرۆكایەتی كراسین دیمترۆڤ جێگری وەزیری ئابووری و بازرگانی بولگاریا و بە یاوەری یانكۆ یانیڤ سەرۆكی ژووری بازرگانی شاری هاسكۆڤۆ و سڤیتۆسلاڤ ستۆیكۆڤ جێگری پارێزگاری شاری دیترۆڤگار و ژمارەیەك لە بازرگان و خاوەن كۆمپانیاكانی ووڵاتی بولگاریا سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە سەرەتادا سەرۆكی ژوور زۆر بە خێرهاتنی كردن و باسی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولای كرد بۆیانی روونكردەوە كە ئێستا هەرێمی كوردستان لە گەشەسەندنێكی ئابووری خێرایە ئەمەش بە هۆی پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی حەكیمانەیە لە لایەن سەركردەكانمانەوە.
هەروەها ووتیشی ئێستا كوردستان وەك بەشێك لە عێراق یەكێكە لەو دە دەوڵەتەی كە خاوەنی بڕێكی ئێجگار زۆری نەوتی یەدەگە، ئەمەش بایەخی تایبەتی خۆی دەبێت بۆ ووڵاتان بە تایبەتی ووڵاتانی رۆمانیا و بولگاریا و توركیا و یۆنان چونكە ئەو ووڵاتانە بۆ ئێمە دەروازەیەكن بۆ ئەوروپا. هەروەها هیواشی خواست بەو سەردانە زیاتر و زیاتر پەیوەندیەكانی نێوانیان بەهێز بكەن بە تایبەتی لە بواری بازرگانی ، ئاماژەی بە ئەوەش دا كە یەكێك لە فاكتەرە بەهێزەكان بۆ پەیوەندی نێوانیان كردنەوەی قونسوڵیەو هێڵی ئاسمانی راستەوخۆیە لە نێوان سۆفیا و هەولێر , هیواشی خواست بتوانن جێ بەجێی بكەن.
لە لایەن خۆشیەوە جێگری وەزیری ئابووری بازرگانی بولگاریا خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و ئاماژەی بە یەكەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی دا لە نێوان بولگاریا و عێراق كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1969 روونیشی كردەوە كە ئەوان ماوەیەك دابڕابوون لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێم بەڵام پاش بوونە ئەندامی بولگاریا لە یەكێتی ئەوروپا لە ساڵی 2007 زۆر بە ووردی سەیری بارودۆخی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستانمان كردو ئێستا 10 كۆمپانیای بولگاری لە هەرێم كاردەكەن و لە بەرنامەشماندایە لە دەرفەتێكی نزیكدا قونسوڵیەی ولاتەكەمان لە هەولێر بكەینەوە ، لە هەوڵیشداین بۆ كردنەوەی هێڵێكی راستەوخۆی نێوان سۆفیا و هەولێر ، دامەزراندنی كارگەیەكی جگەرە هاوشێوەی كارگەی سلێمانی لە هەولێر لە بەرنامەماندایە و ، لە بوارەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار و ووزە دەتوانین هاوكارتان بین لە زیاتر بوژانەوەی هەرێمی كوردستان.
لە كۆتایشدا زۆر سوپاسی سەرۆكی ژووری كرد بۆ ئەو پێشوازییە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
پاشان هەریەك لە ئەندامانی شاندەكە خۆیان ناساند و بیرورای خۆیان لەگەڵ سەرۆكی ژوور گۆڕیەوە.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑