تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 23 نیسان 2014
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پرۆتۆكۆلێكی بازرگانی و پەیوەندی لەگەڵ ژووری بازرگانی كیزیل تەپە ئیمزا كرد
 
رۆژی 21ی نیسان شاندێكی ژووری بازرگانی شاری كیزیل تەپەی توركیا كە پێكهاتبوون لە 20 كەس بە سەرۆكایەتی مەحمود دوندەر سەرۆكی ژوورەكە، سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانە دەربڕی و روونیشیان كردەوە كە ئەوە یەكەم جارە سەردانی هەرێم بكەن و ئامانجیشیان لەم سەردانە زیاتر یەكتر ناسینە لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم و لە نزیكەوە ئاگادار بن لە هەلی كار لە كوردستان وە لە ماوەی داهاتوودا هەوڵدەدەن بە شاندی بازرگانی جیا جیا سەردانی كوردستان بكەنەوە، وە هیواشیان خواست بە هەمان شێوە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریش سەردانیان بكەن.
لە لایەن خۆشیەوە سۆران ئەبوبەكر زۆر بەخێرهاتنی كردن و  هیوای خواست ئەم سەردانەیان ببێتە دەستپێكێك بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا بتوانن شاندی بازرگانی جیاواز لە بواری جیاواز بهێننە هەرێم وە روونیشی كردەوە گرنگترین بوار ئێستا كە كوردستان پێویستی پێیەتی بوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتیارین كە حكومەتی هەرێمیش پاڵپشتیەكی تەواو لەم بوارانە دەكات.
دواتر بۆ زیاتر پەرەپێدانی بازرگانی و پەیوەندی هەردوولا پرۆتۆكۆلێكیان ئیمزا كرد، هیواشیان خواست بە ئیمزاكردنی ئەو پرۆتۆكۆلە ببێتە سەرەتایەك بۆ پەیوەندی بازرگانیەكی بەهێز لە نێوان هەردوو شار.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 20ی نیسان بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندنی بیانی و ناوخۆیی، بە بۆنەی هاتنی ساڵیادی 116 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن.
دارا جەلیل خەیات لە ووتەیەكیشدا ووتی: ئێمە وەك یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان  بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشینە ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن كە لەماوەی رابردوودا بە شێوازێكی جوان رووماڵی هەواڵ و چالاكیەكانی ئێمەیان كردووە، ووتیشی: ئەو دەزگا راگەیاندنانە توانیویانە هەموو خەڵك و بازرگان و وەبەرهێنەران بە هەواڵ و ژمارە ئابوورییەكان ئاشنا بكەن و بەرچاو روونیمان بكەن لە پرسە ئابووری و بازرگانییەكان بۆیە دەست خۆشیتان لێدەكەم و بە هیوام بەو گڕوتینەوە  بەردەوام بن لە كاركردن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑