ئاگاداری
پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و رێكخراوەكانی كۆمەڵەی مەدەنی كەمپینێكی بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ پەنابەرانی پارێزگای موسل لە پاركی شانەدەر رێك خستوە ، بۆیە داوا لە سەرجەم بازرگان و پیشەساز و خاوەن كۆمپانیاكان دەكەین ، لە رێگەی ئەو كەمپینەوە هاوكاری پەنابەرانی شاری موسل و شارو شارۆچكەكانی تر بكەن .
نواندنی هەلوێستی جوامێرانە لەو كات و ساتەدا خزمەتكردنە بە پێگە و مێژووی پر لە سەروەری گەلەكەمان
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر