تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 17 حوزەیران 2014
رۆژی 17ی حوزەیران سۆمیت ناكاندلا باڵیۆزی سریلانكا لە ئێراق سەردانی ژووری كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی لێكرا.
باڵیۆزی سریلانكا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانەو روونی كردەوە كە ئەوان بە نیازن لە ماوەی داهاتوو دا پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانیان بدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی خواردەمەنی و دابینكردنی دەستی كار لە گشت بوارەكاندا بۆ هەرێم ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان پرۆتۆكۆلێكیان ئیمزاكردووە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی و هەوڵدەدەن هەمان پرۆتۆكۆلیش لەگەڵ حكومەتی هەرێم ئیمزا بكەن بۆ دابین كردنی دەستی كار.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كرد و هیوای خواست كە ئەوان بتوانن نوسینگەیەك یان قونسوڵخانەیەك لە هەرێم بكەنەوە كە بەهۆیەوە بازرگانانی هەرێم بتوانن ئیش و كارەكانیان لەگەڵ ووڵاتی سریلانكا پەرە پێبدەن و ئامادەیی ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
پاشان لە هۆڵی كۆبوونەوەكان لە بارەگای ژوور باڵیۆزی سریلانكا پرێزەنتێشنێكی دەربارەی سریلانكا و بەرهەمە گرنگەكانی لە رێگای داتاشۆوە بۆ ئامادەبووان پێشكەش  دواتر بیروڕا دەربارەی میكانیزمەكانی پەیوەندی لە نێوان ئامادوبوان  ئاڵوگۆڕ كرا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑