تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 03 حوزەیران 2014
رۆژی 2ی حوزەیران بە چاودێری سینان چەلەبی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و مونیر موئەخەر سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی تونس و سەمیر جەمالی باڵیۆزی تونس لە عێراق و سەعیدە حەشیشە نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تونس و عەبدول لەتیف حەمام سەرۆكی ناوەندی پەرەپێدانی هەناردەی تونس وە ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی حكومی هەردوولا و بە بەشداری زیاتر لە 200 كۆمپانیا و سەرمایەداری بوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری خوێندنی باڵای تونس و هەرێمی كوردستان ریەگەیاندكارانی ناوەخۆ و بیانی لە هۆتێلی نێودەوڵەتی  شیراتۆن لە شاری هەولێر كۆڕبەندی ئابووری هەرێمی كوردستان تونس دەستی بە كارەكانی كرد. وە 
سەرەتا دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بۆ ئامادەبووان رایگەیاند: وێڕای بەخێرهاتنی شاندی تونسی و میوانان بە ناوی خۆی و ژووری بازرگانی ووتی ساتێكی خۆش بوو كە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی تونسی بۆ یەكەمجار لە هەولێر نیشتەوە و بووە دەستپێكێكی باش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، هەروەك ئاماژەی بەو سەردانە كرد كە لە ساڵی پار بۆ تونس ئەنجامیان دابوو كە تێیدا چاویان بە ژمارەیەك لە بەرپرسانی تونسی كەوتبوو رێككەوتبوون كە هێڵی ئاسمانی تونس لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە.
هەروەها ئاماژەی بە گرنگی درووستبوونی پەیوەندی نێوان هەرێم و تونس كرد و هیوای خواست كە ئاڵو گۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا زیاتر پەرەی پێبدرێت.
پاشان وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كردوتێیدا ئاماژەی بە گرنگی كردنەوەی هێڵی ئاسمانی كرد كە دەبێتە هۆی بەستنەوەی عێراق بە رۆژئاوای عەرەبی و باكووری ئەفریقیا، وە ئەمەش سوودی دەبێت لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هەردوولا.
وە ئاماژەی بە هەڵكەوتەی جوگرافی تونس كرد كە گرنگی خۆی هەیە بۆ هەرێمی كوردستان و وە هیواشی خواست ئەم كۆڕبەندە ببێتە هۆی ئەوەی كە كۆمپانیاكانی تونس بتوانن لقی خۆیان لە هەرێم بكەنەوە و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و وە كۆمپانیا كوردستانیەكانیش بتوانن لقی خۆیان لە تونس بكەنەوە.
ئنجا سەمیر جەمالی باڵیۆزی تونس لە عێراق ووتی ئەمە خەونێكە كە دەگەڕێتەوە بۆ 23 ساڵ پێش ئێستا بەڵام دووبارە هاتەوە دی و توانیمان بە كردنەوەی ئەم هێڵە دووری نێوانمان كەم بكەینەوە وە پێشبینی داهاتوویەكی گەش دەكەم لە پەیوەندی نێوانمان لە گشت بوارەكاندا.
مونیر موئەخەر سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی تونس رایگەیاند: سەرەتای پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پەنجاكان وە كردنەوەی هێڵێكی لەم جۆرە پاڵپشتییەكی بەهێزە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.
وە ئاماژەی بەوەش كرد كە لەئێسادا هەفتانە دوو گەشت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بۆ تونس دەبێت وە هیواشی خواست بتوانین لە شارەكانی دیكەی كوردستان هێڵی لەو جۆرە بكەنەوە و ژمارەی گەشتەكانیشیان زیاتر بكەن.
پاشان سەعیدە حەشیشە نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تونس بۆ ئامادەبووان رایگەیاند: پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی لە گەڵ هەرێمی كوردستان لە پێشەوەی كارەكانمان دا دەبێت چونكە هەرێمی كوردستان گرنگیەكی تایبەتی هەیە لە لای ئێمە وە روونیشی كردەوە كە لە ئێستا دا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا لە چەند سەد هەزار دۆلارێك تێپەڕ ناكات ئەمەش رێژەیەكی زۆر كەمە و بۆیە ئێمە پلانێكی نوێمان دارشت بۆ زیاتر كردنی ئاڵوگۆڕەكانمان.
وە ئاماژەی بەوەش دا كە لەئێستادا هەفتانە 12 گەشتمان بۆعیراق هەیە كە 2 بۆ هەولێر و 6 بۆ بەغدا و 4 بۆ بەسرە كە هەموویان بە فڕۆكەی ئێڕ باس 222 وە.
وە لە كۆتایشدا عەبدوللەتیف حەمام سەرۆكی ناوەندی پەرەپێدانی هەناردەی تونس ووتی: زۆر خۆشحاڵم كە دەبینم هەولێر لە پەرەسەندنێكی ئابووری خێرا دایە ئێمە لە كاتی هاتنمان چەندین باڵەخانە و پرۆژەی ستراتیژیمان بینی كە ئێستا لە جێبەجێ كردن دان ئەمەش نیشانەی پێكەوتنی كەرتی ئابووری و بازرگانی یە بۆیە كۆمپانیاكانی تونس چاویان بڕیوەتە هەولێر و مەبەستیانە كاری تێدا بكەن.
پاشان كۆمپانیا تونسییەكان هەریەكە و بەرهەمەكانی خۆیانیان نمایش كردو دیداری B2B  لە نێوان كۆمپانیا تونسیەكان و كوردستانیەكان بەڕێوەچوو.
 
 
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
سێ شەممە, 03 حوزەیران 2014 08:55

ئاگاداری

ئاگاداری
 
لە 8 تا 12ی حوزەیران پێشانگایەكی تایبەت بە پیشەسازی پەیوەندیدار بە شیرنەمەنی لە شاری گورگانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكرێتەوە.
هەر بازرگانێك نیازی بەشداری و سەردانی كردنی هەیە لەو پێشانگایە پەیوەندی بكات بەم ژمارە مۆبایلە:
 
0750 737 95 89
 

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑