تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 24 تەمموز 2014
رۆژی 23ی تەمموز دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە سەید عەزیم حوسەینی سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەولێر كرد كە بەبۆنەی ماڵئاوایی كردن لە سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ژوور لە ماوەی سەرۆكایەتیەكەی وەك سەر كونسوڵا سەردانی ژووری كرد.
لە دانیشتنێكدا عەزیم حوسەینی زۆر سوپاسی سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ژووری كرد كە لە ماوەی سەركونسوڵیەكەیدا زۆر پاڵپشت و هاوكاری بوونە لە هەموو بوارێكدا وە راشیگەیاند كە ئەوان لە ماوەی 5 ساڵ وەك كونسوڵگەری توانیویانە نزیكەی حەوت سەد هەزار ڤیزا دابین بكەن تەنها لە شاری هەولێر و جموجۆڵێكی بازرگانیش لەگەڵا كوردستان لەم ماوەیەدا بەرەوپێش چونێكی باشی بەخۆوە بینیوە وەهیواشی خواست لەماوەی داهاتوودا پەیوەنددییەكان زیاتر بەرەو پێش بچن.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور زۆر سوپاسی كرد كە لەم ماوەیەدا قونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر خزمەتێكی باشیان پێشكەش كردووە لە دابینكردنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیان و هێنانی شاندی بازرگانی و ئاسانكاری بۆ بازرگانانی هەولێر لە هاوردەكردن و ناردنی كەل و پەل، وە لەكۆتایشدا سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆ سەید عەزیم حوسەینی خواست لەو ئەركەی كە لە داهاتوودا پێی دەسپێردرێت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑