رۆژی 1ی ئەیلول شاندێكی كۆمپانیای (Direx)ی پۆڵەندی سەردانی ژووریان كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا، شاندی میوان باسیان لە كاروچالاكیەكانی خۆیان كرد كە لەبواری گواستنەوەی كەل و پەل و خواردەمەنی خزمەت پێشكەش بە زۆرێك لە ووڵاتانی ئەوروپا دەكەن، هیواشیان خواست كە لە ماوەی داهاتوو بتوانن لە هەرێمی كوردستانیش خزمەت بكەن لە رێ ی گواستنەوەی كەل و پەل و خواردەمەنی لە ووڵاتی پۆڵۆنیا و ووڵاتانی ئەوروپا بۆ كوردستان و وە بە پێچەوانەشەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆخواستن روونیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان كەشێكی لەباری هەیە بۆ كاركردن و ئێستاش وە كو دەرگایەكی بازرگانی وایە بۆ هەموو عێراق و دەتوانن لێرەوە خزمەت پێشكەش بكەن، ئامادەیی خۆیی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك و پاڵپشتییەك.