تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 16 ئەیلول 2014
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی رێكخراوی (NUMOV)ی ئەڵمانی كە یەكێكە لە رێكخراوە بازرگانیە بەهێزەكانی ئەڵمانیا كە لە ساڵی 1934 دامەزراوە وە لە لایەن حكومەتی ئەڵمانیاوە پشتگیری دەكرێت و ساڵانە چەندین شاندی بازرگانی لە خاوەن كۆمپانیاكان و پیاوانی كاری ئەڵمانی دەباتە ووڵاتان و كۆبوونەوەیان بۆ رێك دەخات.
رۆژی 8ی ئەیلول لە ژێر ناونیشانی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوین لە باڵەخانەی وەزارەتی ئابووری ووزەی ئەڵمانیا لە بەرلین كۆنفڕانسَیك بەڕێوەچوو كە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریش بۆ بەشداری كردن لەم كۆنفڕانسە بە داوەتێكی فەرمی بانگێشت كرابوو.
لەم  كۆنفڕانسەدا ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا و بازرگان و وەبەرهێنەران لە ووڵاتانی جیا جیا ئامادەی بوون، شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریش بە سەرۆكایەتی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی بەشداربوون لە میانی كۆنفڕانسەكەشدا سەرۆكی ژوور وتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە رەوشی ئابووری و وەبەرهێنان وكاری بازرگانی لە هەرێمی كوردستان كرد، ئاماژەی بەو پێشكەوتنانە كرد كە هەرێمی كوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا بە خۆییەوە بینیوە، روونیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان بە هۆی شوێنی جوگرافی و خاكە بە پیت و دەوڵەمەندەكەی شوێنێكی زۆر گونجاوە بۆ وەبەرهێنان لەكاتێكدا كە یاسایەكانی وەبەرهێنانی تایبەت بەخۆی هەیە كە بە یاسایەكی هاندەر وەسف دەكرێت بەهۆی ئەو ئیمتیازاتانەی لەو یاسایەدا هەیەو جیاوازی لە نێوان وەبەرهێنەری ناوخۆیی و بیانی ناكات، ئەمەش دەرفەتە بۆ كۆمپانیا ئەڵمانیەكان شان بەشانی كۆمپانیاكانی دیكەی ووڵااتان كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن بەشداربن لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.
ئێوارەی هەمان رۆژیش شاندی ژوور داوەتی ئێوارە خوانێك كرا وە لەلایەن گێرهارد شرۆیدەر راوێژكاری پێشووی ئەڵمانیا پێشوازییان لێكرا و لە دیدارێكی دوو قۆڵیشدا لە نێوان گێرهارد شرۆیدەر و سەرۆكی ژوور دا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان كرا و شرۆیدەر پاڵپشتی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی بۆ هەموو هاوكارییەك وە لەلایەن سەرۆكی ژوور بۆ سەردانی هەرێمی كوردستان بانگێشتكرا، ئەویش بە خۆشحاڵیەوە داوەتەكەی قبوڵ كرد و رایگەیاند كە لە دەرفەتێكی نزیكدا سەردانی هەرێم دەكات.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑