تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 21 ئەیلول 2014
لە پێناو هەماهەنگی و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری بیلاروسیا، رۆژی 18ی ئەیلول ڤلادیمێر ماكێی وەزیری دەرەوەی بیلاروسیا لەگەڵ وەفدێكی یاوەری سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی پێشوازییان لێكرا.
وێڕای پێشوازی و بەخێرهاتنیان سەرۆكی ژوور كورتەیەكی لەسەر رەوشی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان خستەروو و باسی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولای كرد و سوپاسی وەزیریشی كرد بۆ ئەم سەردانەو هیوای خواست پەیوەندییەكان پەرەیان پێبدرێت.
پاشان وەزیری دەرەوەی بیلاروسیا رایگەیاند: لەم ئانوساتەدا كە هەرێمی كوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت بە پێویستمان زانی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەین و پاڵپشتی و پشتگیری خۆمان بۆ هەرێمی كوردستان رابگەیەنین، هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە بە ئومێدین هەرێمی كوردستان لەو تەنگەژەیە تێپەڕێت و ناوچەكە بەرەو سەقامگیری بچێت.
لە درێژی وتەكانیشیدا ووتی شەڕ دەڕوا و قۆناغێكی نوێ تێپەڕدەبێ، ئێمە وەكو وەزارەتی دەرەوە رووی سیاسی و ئابووری بیلاروسیاین بۆیە هاتووین بۆ ئەوەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانی پەیوەندی ببەستین، 
ئێمە وەكو بیلاروسیا لە بوارەكانی زانستی كۆمپیوتەر و پیشەسازی و كشتوكاڵ لە پێشەنگین دەتوانین لەم بوارانە یارمەتی كوردستان بدەین بە نیازیشین پرۆەیەكی كشتوكاڵ لە هەرێم جێ بە جێ بكەین.
لە درێژەی وتەكانیشیدا رایگەیاند كە ئەوان لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژوو كردووە هەروەها كۆمسیۆنێكی هاوبەشیش لە نێوان هەردوولا دروستكرا بۆ بەدواداچوونی ئیش و كارەكان.
هەر لەو دیدارەدا ئاڵوگۆڕی بیرو راكان كراو جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری بیلاروسیا كرایەوە، هەروەها باس لە چۆنیەتی بەرەو پێشچوون و پەرەپێدان و هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑