ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور بە یاوەری كمال عەزیز حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور لەسەر داوەتی فەرمی رێكخراوی جۆن دێری ئەمریكی رێكخەری پێشانگاكە بەشداریان كرد لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگای ( Big Iron XXXVI)كرد كە تایبەت بوو بە ئامێر و كەرستە و پێداویستی كشتوكاڵی پێشكەوتوو لە ویلایەتی داكۆتای ئەمریكی كە لە 9 تا 11ی ئەیلول بەردەوام بوو.
لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی بازرگانی سەردەم ئیبراهیم سۆفی رایگەیاند: لەم پێشانگایەدا 14 ووڵات لە كیشوەرەكانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریكا وەكو (ئەمریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و تاجیكستان و...) كە پێشكەوتوون لە بواری كشتوكاڵی، بەرهەكانیان نمایشكرد بوو تەنها ئەم ووڵاتانە بەشدارییان كردبوو كە لە بواری كەرستە و ئامێری كشتوكاڵی زۆر پێشكەوتوون و ئامێری زۆر پێشكەوتوویان نمایشكرد كە لەیەك كاتدا چەندین ئیش دەكات و خەرجی یەكی زۆر بۆ جوتیاران و خاوەن كێڵگەكان دەگەڕێنێتەوە.
هەروەها ووتیشی ئەم ئامێرانە بۆ خاكی كوردستان زۆر گونجاون و وا چاوەڕوان دەكرێت كە ئەم جۆرە ئامێرانە بۆ كوردستان بهێنرێن.