رۆژی 19ی كانونی دووەم بە سەرپەرشتی كۆمپانیای هیلینك فارمی یۆنانی وە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی بازرگانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیا لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر كۆنگرەیەك بۆ چەند كۆمپانیاییەكی یۆنانی لە بوارەكانی كەل و پەلی خۆراك و پێداویستی تەندروستی بەڕێوەچوو.
لە وتەیەكیشیدا نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رایگەیاند: كە ئەوان بەردەوام پاڵپشتی هەر لایەنێك و كۆمپانیایەك دەكەن كە بیانەوێت وەبەرهێنان لە هەرێم بكەن و بەرهەمەكانیان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ساغ بكەنەوە بە مەرجێك لە رووی كوالێتیەوە بەرز بن و سوود بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بگەیەنن و سوودی بۆ بەرژەوەندی هەردوولا هەبێت.