تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 08 کانونی دووەم 2015
بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان رۆژی 5/1/2015 هەردوو سكرتێر ماساكی هوندا و ماسایۆكی تاكاهاشی لە باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق سەردانی ژووریان كرد، لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاَلی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و ئامانجی سەردانەكەیان بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییە ئابووریەكانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ووتیان ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی ژاپۆن لە دوای بازاڕێكی نوێ دەگەڕێن بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان و كاركردن تیایدا، ئێمەش وەكو باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق هەرێمی كوردستان بە بازاڕێكی نایاب دادەنێین بۆ كۆمپانیاكانمان.
ئەوەشیان خستە روو كە ئێمە وەكو باڵیۆزخانە لە ساڵی 2014 توانیومانە بڕی 28 ملیۆن دۆلار و جل و بەرگ وەكو هاوكاری پێشكەش بە ئاوەراەكان بكەین لە عێراق.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور پاش بەخێرهاتن رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان راستە لە رووی جوگرافیەوە بەشێكە لە عێراق بە ڵام لە رووی هەلی كار و ئەمنییەوە زۆر جیاوازە لەگەڵ بەشەكانی تری عێراق.
ووتیشی ئێمە وەكو بازرگانان بە پەرۆشەوەین بۆ پێشخستنی پەیوەندییە ئابوورییەكانمان لەگەڵ ژاپۆن بەهۆی بەرزی كوالێتی بەرهەمەكانتان، هاوڵاتیانی ئێمەش بەدوای بەرهەمی كوالێتی بەرز دەگەڕێن.
ئەوەشی خستە روو كە ئەگەر بتوانن لە هەولێر ڤیزای ژاپۆن دابین بكەن ئەوا خەڵكانێكی زۆر چ بۆ گەشت یاخود هاوردەكردنی شتومەك و كاری بازرگانی سەردانی ژاپۆن دەكەن.
داواشی لێكردن كە ساڵانە بتوانن پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمەكانیان بكەنەوە و كۆمپانیاكانی ئێمەش بە پەرۆشەوەن بۆ بەشداری كردن لە پێشانگاكانی ئێوە لە ژاپۆن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑