تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2015
رێككەوتی 6/10/2015 كۆمپانیا فەڕەنسیە بەشداربووەكانی یانزەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر پێكهاتبوون لە 18 كۆمپانیا لە بواری جۆراو جۆر بە سەرۆكایەتی باستیان جێگری كونسوڵ لە كونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر سەردانی ژووریان كردو لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات پێشوازییان لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە هەریەك لە مەجید سەدیق و فیدائەددین گەردی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و مەحەممەد سەعید پاشكۆی بازرگانی لە كونسوڵخانەی فەرەنسا ئەامادەی بوون، سەرۆكی شاندی میوان سوپاسی ژووری كرد بۆ ئەم دەرفەتە و بە ناوی خۆی و گەلی فەرەنسا سوپاسی پێشمەرگەی كوردستانی كرد.
رایگەیاند: ئێمە پەیوەندییەكی سیاسی پتەومان هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لە پرۆسەی دیموكراسی یارمەتی هەرێم دەدەین، وە لە كەرتی بازرگانیش چەند كۆمپانیایەكی فەرەنسی بوونیان لە هەرێمی كوردستان هەیە ئێمە لە هەوڵی زیاد كردنی ژمارەی كۆمپانیا فەرەنسیەكانین وە داوای لە كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستانیش كرد سوود لە ئەزموونی كۆمپانیا فەڕەنسیەكان وەربگرن.
باستیان ئەوەشی خستە روو كە ئەوان چاوەڕێی ئایندەیەكی گەش دەكەن لە هەرێمی كوردستان و ووتی: ئێمە هەوڵدەدەین باری ئابووری وەبەرهێنان باشتر بكەین لە هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لەو كۆمپانیا فەڕەنسیانە كرد كە بەشداربوونە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و رایگەیاند: هاتنی كۆمپانیا فەڕەنسیەكان و كردنەوەی لقی خۆیان لە هەرێم جێ ی بایەخە و هیوای خواست براند و لقەكانیان لە ماوەی داهاتوو زیاد بكەن وتیشی: وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو كۆنفڕانسێكی ئابووری بازرگانی لە نێوان فەڕەنسا و عێراق لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا سازبكرێ و شاندی هەرێمی كوردستانیش تیایدا بەشدار دەبێت .
دواتر هەریەكە لە كۆمپانیا بەشداربووەكان باسیان لە ئیش و كارەكانی خۆیان كرد و وە هەرەیەك لە جێگری كونسوڵی فەرەنسا و سەرۆكی ژوور بۆ دەزگاكانی رایگەیاندن لێدوانیان دا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
دوو شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2015 09:29

شاندێكی MEAی بەریتانی سەردانی ژوور دەكات

رۆژی 6/10/2015 شاندێكی كۆمەڵەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە پێكهاتبوون لە 3 كۆمپانیا لە بوارەكانی گواستنەوە و كارەبا و جل و بەرگ بە سەرۆكایەتی داڤید لۆید راوێژكاری پێشكەوتوو لەم كۆمەڵەیە سەردانی ژووریان كرد لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا سەرۆكی شاندی میوان داڤید لۆید خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانە دەربڕی و رایگەیاند: كە ئەوان جیاواز لە جارانی تر بە گروپێكی بچوكەوە سەردانی هەرێمیان كردووە بەڵام كارەكانیان فراوانە.
داڤید وتی: ئێمە دەزانین كە هەرێمی كوردستان ئێستا بە قەیرانێكی دارایی تێپەڕ دەبێت بەڵام ئێمە هیوامان پێتانە كە ئەم دۆخە تێپەڕێنن چونكە ئەمە قەیرانێكی كاتیە.
ئەوەشی خستە روو كە كۆمپانیا بەریتانیەكان بە بایەخەوە لە هەرێمی كوردستان دەڕوانن ئێمەش وەكو ئەم شاندە جگە لە نەوت هاتووین پەرە بە سێكتەرەكانی تر بدەین لە هەرێم چونكە هەر وڵاتێك بیەوێت ژێرخانی ئابووری بەهێزی هەبێت پێویستە پەرە بە گشت سێكتەرەكان بدات، ئێمەش لە گرنگترین كارمان لە سەردانی ئەم جارەمان لێكۆڵینەوە دەبێت لە چۆنیەتی دروستكردن و راكێشانی هێڵێكی ئاسنین لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان.
وتیشی ئێمە لەكاتی گەڕانەوەمان بۆ بەریتانیا ئەم پەیامە لەگەڵ خۆمان دەبەین و ساڵی داهاتوو بە گروپێكی گەورەوە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەین.
لە لایەن خۆیەوە سۆران ئەبوبەكر رایگەیاند: كە هەرێمی كوردستان لە گشت سێكتەرەكان دەوڵەمەندە بە تایبەت لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار بەڵام پێویستی بە وەبەرهێنان و پەرەپێدانیان هەیە.
وتیشی حكومەتی هەرێم لە هەوڵدایە پەرە بە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار و پیشەسازی بدات.
سەبارەت بە هێڵی ئاسنی نێوان هەرێم و وڵاتی توركیا، جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بەم پرۆژەیە دەربڕی و رایگەیاند: بە دروستكردنی ئەم هێڵە ئابووری نێوان هەردوو لایەن بەتایبەت هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو گەشە دەكات چونكە چەندین ئاستەنگمان بۆ ناهێڵێت، وڵاتی توركیا وەكو دەرگایەك وایە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ئەورپا بكەین.
جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە دەوڵەت پەرە بە كەرتەكانی تایبەت بدات و داهاتی لە چەند لایەنێكەوە بێت ئەوكاتە حكومەتیش باری سوك دەبێت.
لە كۆتایشدا ئامادەیی ژووری دەربڕی بۆ هەموو پاڵپشتیەك بۆیان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 6/10/2015 بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی لە كۆمپانیا ئێرانیە بەشداربووەكانی یانزەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بازرگانی بە سەرۆكایەتی مەهدی فراهانی بەرپرسی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر كرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا سەرۆكی ژوور پاڵپشتی خۆی بۆ كۆمپانیا ئێرانیەكان دووپات كردەوە و رایگەیاند: رۆژ بە رۆژ ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە پەرەسەندن دایە، هیوای خواست كۆمپانیا ئێرانیەكان بتوانن لقی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە.
مەهدی فراهانی سەرۆكی شاندی میوان زۆر سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێری كرد بۆ پاڵپشتیە بەردەوامەكانی لە بازرگانان و كۆمپانیا ئێرانیەكان، ووتی ئێمە وەكو بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە هەوڵمانداوە كۆمپانیا ئێرانیەكان بانگێشت بكەین بۆ كوردستان و بەشداربن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان و لقەكانیان لە هەرێم بكەنەوە.
بەرپرسی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئەوەشی خستە روو كە ئەوان وەكو هاوڵاتیانی ئێرانی هەست بەوە ناكەن كە لە وڵاتێكی ترن، هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر بە ماڵی خۆیان دەزانن.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑