تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2015
پێنج شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2015 08:29

یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرایەوە

رۆژی 5/10/2015 بە بەشداری 140 كۆمپانیا لە 14 وڵات یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بازرگانی گشتی و وزە و پرۆژەكان لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان كرایەوە، بڕیاریشە تا 8/10/2015 بەردەوام بێت.
لە رێوڕەسمی كردنەوەكەشدا هەریەكە لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم و وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و كونسوڵی چەند وڵاتێك ئامادەی بوون.
ئاستی بەشداریكردن لەم پێشانگایە تا راددەیەك باش بوو بەڵام لەچاو ساڵانی پێشوو نزمتر بوو هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی و شەڕی تیرۆرستان.
د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گرنگی كردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانەی باس كرد بە تایبەت لە دۆخێكی وەك ئێستادا كە هەرێم بە قەیرانی داراییدا تێپەڕ دەبێت و لە شەڕێكی نەخوازراویش دایە لەگەڵ تیرۆرستان.
وتیشی: بەشداری كردنی كۆمپانیا بیانیەكان لەم پێشانگایە لە ئاستێكی باش دایە هیواشی خواست كە كەرتی تایبەتی و كەرتی گشتیش سوود لەم پێشانگایە ببینن.
شایانی باسە ئەو وڵاتانەی بەشداربوون لەم پێشانگایە بریتی بوون لە پێنج وڵاتی ئەوروپی و پێنج وڵاتی عەرەبی وە هەریەك لە وڵاتانی ئەمریكا و چین و توركیا و كۆماری ئیسلامی ئێران.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 5/10/2015 شاندێكی بازرگانی شاری هەمەدانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندەكە پێك هاتبوون لە 27 بازرگان و خاوەن كۆمپانیا بە سەرۆكایەتی رەحمان نادی بەڕێوبەری دەستە لە كۆمەڵەی بازرگانی ژووری هەمەدان، لە بوارەكانی جل و بەرگ و كوتاڵ و كەل و پەلی خواردەمەنی و ئامێری هەڵهێنانی هێلكە و پیشەسازی پێستە.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە هەریەك لە نوێنەری كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و سلێمانی ئامادەی بوون رەحمان نادی رایگەیاند: ئێمە وەكو بازرگانانی شاری هەمەدان هیوا خوازین پەیوەندیەكی پتەو لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بنیات بنێین.
وتی: زیاتر لە 95 جۆر كەل و پەل و شتومەكی جیاواز لە شاری هەمەدان بەرهەم دەهێنرێ و هەناردەی زیاتر لە 35 وڵات دەكرێ، وتیشی هەمەدان لە رووی چارەسەری سروشتی و سێكتەری پزیشكیەوە زۆر پێشكەوتووە و گەورەترین نەخۆشخانەی وڵاتی ئێران بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی دڵ لە شاری هەمەدانە .
رەحمان نادی ئەوەشی خستە روو: كۆی گشتی كاری بازرگانی لە نێوان هەرێم و شاری هەمەدان لە ساڵی 2014 بڕی 65 ملیۆن دۆلار بووە.
جەختی لەوەش كردەوە كە ئەوان وەكو بازرگانانی شاری هەمەدان چاویان لە پەرەپێدانی زیاتری كاری بازرگانیە لەگەڵ هەرێم و بۆیە لە گەشتی ئەم جارەیان لە گرنگترین كاریان گرێبەستێكی ئالیكی ئاژەڵیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی هەرێم بە بڕی 42 ملیۆن دۆلار واژوو كردووە هەروەها بە بڕی 18 ملیۆن دۆلاریش گرێبەستێكی تریان واژوو كردووە بۆ هێنانی 30 هەزار سەر ئاژەڵ.
لە لایەن خۆیەوە ماجد جەلال رایگەیاند: پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستێكی زۆر باش دایە و رۆژ بە رۆژیش ئەم پەیوەندییە بەرەو باشتر دەچێت.
وتیشی: ئێمە وەكو ژووری بازرگانی هەولێر پەیوەندییەكی بەردەواممان هەیە لەگەڵ زیاتر لە 12 ژووری بازرگانی لە شارەكانی ئێران، هیواشی خواست لەگەڵ ژووری بازرگانی شاری هەمەدانیش پەیوەندی ببەستن.
لە كۆتاییدا ئەندامی ژووری بازرگانی هەولێر ئامادەیی ژووری دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و هیواشی خواست بە پاڵپشتی هەردوو لایەن بتوانرێت ئاسانكاری لە خاڵە سنوریەكان و گومرگدا بكرێت بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 4/10/2015 سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی شارەزایانی ئابووری ئەمریكی بە سەرۆكایەتی خاتوو نانسی بینیامین شارەزا لە بواری ئابووری كرد.
لە دیدارێكدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار و پیشەسازی كرا بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوو بتوانرێ كار لەسەر چۆنیەتی ئەم پەرەپێدانە بكرێ و وەكو داهاتێكی سەرەكی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان سوودی لێ وەربگیرێت.
هەروەها باس لە چۆنیەتی دانانی سیستەمێكی گونجاو و مۆدێرن كرا بۆ بانكەكان و كەرتەكانی تایبەت.
شاندی میوان رایانگەیاند: ئامانجی سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و چاوپێكەوتن دەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە داهات و ئابووری هەرێمی كوردستان و هەروەها پەرەپێدانی كەرتەكانی تر و رێنوێنی حكومەتی هەرێم بۆ دانانی سیستەمێكی گونجاو بۆ چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە داهاتی كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار.
لە لایەن خۆشیەوە سۆران ئەبوبەكر  وتی: هەرێمی كوردستان جگە لە نەوت، دەوڵەمەندە بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار كە ئەم تایبەتمەندییەش دەگمەنە و لە هەموو وڵاتێكدا نی یە، بەڵام پێویستیان بە پەرەپێدان هەیە.
وتیشی: لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا سیستەمێكی بانكی گونجاومان نی یە بۆ ئەوەی كاری بازرگانی و بەڕێوەچوونی پرۆژەكان بە شێوەیەكی مۆدێرن بێت، بۆیە تا ئێستا زۆربەی پرۆژەكان بەشێوەیەكی كلاسیكی بەڕێوە دەبرێن.
ئەوەشی خستە روو: كاریگەری شەڕ و هاتنی ئاوارەكان و نەهاتنی بودجە لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆژەكان.
جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور هیوای خواست كە شاندی میوان سەركەوتوو بن لە سەردانەكەیاندا و بتوانن رێگەچارەی گونجاو بۆ باشتر كردنی بار و دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان بدۆزنەوە .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑