تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 10 تشرینی دووەم 2015

له‌ درێژه‌ى كارو چالاكیه‌كانى شاندى بازرگانى و ئابوورى به‌ سه‌رۆكایه‌تى دكتۆر دارا جلیل خه‌یات سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان له‌ وولاتى فه‌ره‌نسا سه‌ردانى باره‌گاى سه‌ره‌كى یه‌كێتى خاوه‌ن كارانى فه‌ره‌نسى (MEDEF) كرد و له‌لایان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێرى یه‌كێتیه‌كه‌ پێشوازى گه‌رمیان لێكرا و كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا تیایدا باسى په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا كرا،كه‌ تیایدا (MEDEF) به‌ڵینیان دا كه‌ سالى داهاتوو سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نبۆ به‌هێزكردنى جموجۆله‌ ئابوریه‌كانیان له‌ كوردستان و هاندانى كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان بۆ كاركردنیان له‌ هه‌رێمى كوردستان ، له‌ به‌رامبه‌ردا دكتۆر دارا جلیل خه‌یات سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى و پالپشتى خۆى ده‌ربرى بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك بۆ پته‌وكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌، هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ سه‌ردانى ده‌زگاى (BUSINESS FRANCE) كرد كه‌ ده‌زگایه‌كى ئابووریه‌ له‌ لایان حكومه‌تى فه‌ره‌نساوه‌ به‌رێوه‌ ده‌برێ، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك دا ئه‌م ده‌زگایه‌ ره‌زامه‌ندیان پیشاندابۆ هاریكاریى كردنى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان بۆ پته‌وه‌ كردنى په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانى دوولایه‌نه‌ و كردنه‌وه‌ى پێشانگاى له‌ هه‌ولێر و پاریس و هاوكارى كردنى یه‌كێتى ژووره‌كان له‌ به‌ره‌و پێش بردنى كاره‌كانى یه‌كێتى به‌ پێشكه‌ش كردنى زانیارى و پسپۆرى خۆیان ، جگه‌ له‌وه‌ى هانى كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌ده‌ن له‌ وولاتانى توركیا و لوبنان كه‌ بێن له‌ هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ پێنج سه‌د كۆمپانیا ده‌بێت ،ئه‌م ده‌زگایه‌ تاكو ئێستا زیاتر له‌ چوار سه‌د پێشانگاى نێوده‌وله‌تى له‌ جیهان رێكخستوه‌ بریاره‌ له‌ مانگى شوباتى داهاتوو پێشانگایه‌كى گه‌وره‌ى تایبه‌ت به‌ كشتوكال و خۆراك له‌ فه‌ره‌نسا بكاته‌وه‌ كه‌ خۆشحالى خۆى ده‌برى له‌ به‌شدارى كردنى كۆمپانیاكانى هه‌رێم تایبه‌ت به‌م بواره‌،لاى خۆشیه‌وه‌ دكتۆر دارا جلیل خه‌یات سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌م ده‌ست پێشخه‌ریه‌ى ئه‌م رێكخراوه‌كرد و ئاماده‌ى ته‌واوى هاوكارى دا بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌، شایه‌نى باسه‌ له‌م سه‌ردانه‌ دا سیروان محمد سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى و سۆران ئه‌بوبكر جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ژوورى هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانى به‌شدار بوون

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑