تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 11 تشرینی دووەم 2015

رێكه‌وتى 9/11/2015 له‌ شارى له‌نده‌ن كۆنفرانسى ئابورى بریتانى عێراقی به‌سترا كه‌ تیایدا شاندى ئابورى و بازرگانى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى دكتۆر دارا جلیل خه‌یات سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان به‌شدار بوون كه‌ له‌م كۆنفرانسه‌ باسى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانى نێوان به‌ریتانیا و عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى دێنه‌ به‌رده‌مى پرۆسه‌ى ئابورى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرا، له‌ هه‌مان كاتدا گفتوگۆ كرا بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و رێگا چارانه‌ى كه‌ پێویستن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ ئابورى و بازرگانیه‌كان،ئه‌م كۆنفرانسه‌ له‌لایان ( بارۆنا نیكلسون ) سه‌رۆكى رێكخراوى ( IBBC) سه‌رپه‌رشتى ده‌كرا و تیایدا باڵوێزى عێراق له‌ به‌ریتانیا و كاروان جمال نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ریتانیا و سه‌رۆكى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى دهۆك وسلێمانى و ژماره‌یه‌كى زۆرى بازرگانان و خاوه‌نكاران به‌شدار بوون،

له‌ هه‌مان رۆژدا له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئابورى بریتانى عێراقی له‌لایان ( بارۆنا نیكلسون ) سه‌رۆكى رێكخراوى ( IBBC) ئێواره‌ خوانێك بۆ شاندى ئابوورى و بازرگانى هه‌رێمى كوردستان رێكخرا، له‌م ئێواره‌ خوانه‌ دا كاروان جمال نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ریتانیا ووتارێكى پێشكه‌ش كرد كه‌ تیایدا به‌خێرهاتنى شاندى ئابوورى هه‌رێمى كرد دواى ئه‌ویش دكتۆر دارا جلیل خه‌یات سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان كه‌ تیایدا باسى رۆلى كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كانى كرد كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن هانى كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كانى دا بۆ ئه‌وه‌ى بێن له‌ هه‌رێمى كوردستان كاربكه‌ن، هه‌روه‌ها باسى كۆنفرانسى داهاتووى كرد كه‌ تایبه‌ت ده‌بى به‌ پرۆسه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان كه‌ بریار وایه‌ ساڵى داهاتوو له‌ شارى له‌نده‌ن ببسترێ، له‌ رۆژى دووه‌مى كۆنفرانسیش شاندى هه‌رێم به‌شدارى كۆنفرانسه‌كه‌ بوون.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑