لە دەست پێشخەرییەكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ، بە مەبەستی هاوكاریكردنی دەزگا حكومیەكان ژوورەكەمان (1000) هەزار دانە لە نامیلكەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ژمارە (39)ی سالی (1971)ی لەسەر ئەركی خۆی بۆ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە چاپ گەیاند .
لە دوای تەواوبوونی چاپ كردنی لە رۆژی 3/11/2015 تەواوی ژمارەكەی رادەستی وەزارەتی ناوبراو كرد.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بۆ یەكەم جار نی یە دەست پێشخەری لەم بابەتانەی كردووە پێشتریش كاری هاوشێوەی بە دەزگای تر ئەنجام داوە.