رێككەوتی 17/12/2015 جێگری باڵیۆزی تونس لە عێراق سەردانی ژووری كرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا كە هەریەك لە سەركەوت جەمال و عەبدولكەریم مستەفا ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون باس لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری یەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی تونس كرا.
جێگری باڵیۆزی تونس وتی: ئێمە دەزانین كە خەڵك و بازرگانانی هەرێمی كوردستان ئارەزووی پتەوكردنی پەیوەندین لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، كاتێك كە دێیت بۆ هەرێمی كوردستان هەست دەكەیت كە شۆڕشێكی بنیاتنان هەیە كە ئەمەش نیشانەی كۆڵنەدانی خەڵكانی هەرێمە لەگەڵ ئەو هەموو كێشە و قەیرانەی كە هەیە و وەبەسەریان داهاتووە.
ئەوەشی خستە روو: كە ئەوان وەكو باڵیۆزی تونس لە عێراق هەموو ئاسانكارییەك دەكەن بۆ بازرگانانی هەرێم و ئارەزووی هاتنی شاندێكی بازرگانی دەكەن بۆ تونس بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیەكان وە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی هەرێم بەشدار بن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكانی تونس.
سەرۆكی ژووریش وێڕای سوپاس كردن هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان.
لە لایەن خۆشیەوە سۆران ئەبوبەكر وێڕای دەست خۆشی هیوای خواست كە وڵاتی تونس لە ماوەی داهاتوو نوسینگەیەكی بازرگانی یان كونسوڵخانەی خۆی هاوشێوەی چەندان وڵاتی تر لە شاری هەولێر بكاتەوە كە گرنگترین خاڵە لە پێشكەوتنی زیاتری پەیوەندی بازرگانی هەردوولا.