رۆژی 2ی نیسان بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فریاد رواندزی وەزیری رۆشنبیری عێراق و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و جێگری نوێنەری رێكخراوە نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و ژمارەیەك لە كەسایەتیە سیاسیەكان و كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەولێر دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر لە لایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرایەوە.
لەم پێشانگایە زیاتر لە 700 هەزار ناونیشانی كتێب نمایشكران لە لایەن 200 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە لە 22 وڵاتی جیاواز.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رێككەوتی 1/4/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە بارەگای ژوور پێشوازی لە هەردوو بەڕێزان دڵزار ئەحمەد ساڵح سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد و هانا جەمال ئەندامی دەستەی كارگێڕی هەمان یانەی كرد.
سەرۆكی ژوور پیرۆزبایی لە یانەی شەترەنجی خانزاد كرد بە بۆنەی سەركەوتنی لە رێكخستنی پاڵەوانێتی نەورۆزی نێودەوڵەتی وە ئامادەیی خۆیی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو پاڵپشتیەك.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد زۆر سوپاسی كرد بۆ ئەم پێشوازییە، وە لۆگۆی یانەكەیانی پێشكەشی سەرۆكی ژوور كرد.
شایانی باسە رۆژی 18/3/2015 یانەی شەترەنجی خانزاد پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی بە ناوی نەورۆز لە هۆڵی یانەكە لە شاری هەولێر رێكخست بە بەشداری 7 ووڵات و 46 یاریزانی كوڕ و كچ، كە كچ و كوڕێكی ئۆكڕانی خەڵاتی یەكەمیان بەدەست هێنا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑