بە مەبەستی زیاتر ناساندنی بەرهەم و كاڵاكانیان و بەشداربوون لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان، رۆژی 28/6/2015 سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای ژوور پێشوازی لە جێمس وانگ بەڕێوبەری گشتی گەورە كۆمپانیای چینی XCMG بۆ بەرهەم هێنانی ئامێری گەورەی بیناسازی و رێگاو بان كرد.
لە دیدارێكدا جێمس وانگ خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و ئامانجی سەردانەكەی بە مەبەستی هاوكاری كردنی ژوور بۆ كۆمپانیاكەیان بۆ سازدانی سیمینارێك بۆ بازرگانان و كۆمپانیا و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە مانگی تشرینی یەكەم بۆ ناساندنی كاڵا و بەرهەمەكانیان و نیشاندانی كارەكانیان و گرنگترین ئەو پرۆژانەی كە لە ئەنجامدانیدا بەشداریان كردوە .
لە لایەن خۆشیەوە سۆران ئەبوبەكر وێرای دەست خۆشی هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیان، ئامادەیی ژووریشی دەربڕی لە دابینكردنی جێگا و بانگێشتی كۆمپانیا و بازرگانان بۆ سیمینارەكە، وە هەر هاوكارییەك كە پێویست بكات.
شایانی باسە كۆمپانیای XCMG لە ساڵی 1989 دامەزراوە و لە ریزبەندی پێنجەم لەسەر ئاستی جیهان و دووەم لەسەر ئاستی ووڵاتی سین دێت لە رووی گەورەترین كۆمپانیا بۆ دروستكردنی ئامێری بیناسازی و رێگاو بان، داهاتی ساڵانەی زیاترە لە 100 ملیار یوان، پێشانگا و لقی كۆمپانیاكەیان لە هەرێمی كوردستان هەیە لە شاری هەولێر.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑