تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: هەینی, 03 تەمموز 2015

رۆژی پێنجشەممە 2/7/2015 بەڕێز دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولیر لە نووسینگەی خۆی لە ژوور پێشوازی لە بەڕێز یۆرگۆ فۆكاس باڵیۆزی كرواتیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا بەڕێز فۆكاس سوپاسی ئەو پێشوازییەی كرد كە لێی كراوەو ئاماژەی بەوەدا كە هەر جارێك سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات پێشكەوتنی زیاترو باشتر دەبینێت و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستانیشی بەرز نرخاند.

باڵیۆزی كرواتیا ئەوەی خستە ڕوو كە کار بۆ ئەوە دەکەن لەمساڵدا کونسڵخانەی خۆیان لە هەولێر بكەنەوەو، بایەخ بە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نیوان هەردوولا بدەن، ئاماژەشی بەوەکرد کە هەوڵ دەدەن کێشەی پێدانی ڤیزا چارەسەر بکەن.

لای خۆیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە كرواتیا بە بایەخەوە سەیری بارودۆخی كوردستان دەكات و، دووپاتیكردەوە كە ژووری بازرگانی هەولێر بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پەیوەندی ئابووری نێوان کرواتیاو کوردستان و داوای کرد هانی کۆمپانیا کرواتییەکان بدەن بۆئەوەی لە پرۆسەی ئاوەدانیی کوردستاندا بەشداربن و، لەمبارەیەوە ئامادەیی نیشاندا بۆ هەموو هاوكاری و ئاسانكارییەك.

هەروەها ئاماژەی بە پێشینەی پەیوەندی ئابووری نێوان هەردوولا کرد، بەتایبەت ئەو سەردانانەی کە شاندی هەردوولا ئەنجامیان داوەو، ئومیدی خواست برەویان پی بدرێت. 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑