تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 13 ئاب 2015
رۆژی 12/8/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە خاتوو سه ناء محەممەد بەرپرسی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی میسر لە شاری هەولێر و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
شاندی میوان رایاگەیاند: ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتی میسر لە 24 ملیۆن دۆلار بۆ 30 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە لە هەوڵیش داین ئەم رێژەیە زیاتر بەرز بكەنەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش لە مانگی داهاتوو لە 3 – 12/9/2015 پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەم و پیشەسازی میسر لە سەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە شاری هەولێر بە بەشداری 55 كۆمپانیای میسری سازدەكرێت.
شاندی میوانیش داوەتنامەیەكیان پێشكەش بە سەرۆكی ژوور كرد بۆ ئەوەی وەكو چاودێر بەشدار بێت لەم پێشانگایە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی هەوڵ و كۆششی كونسوڵخانەی میسری كرد كە رۆلێكی كارای گێڕاوە لە پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا و پیرۆزبایی خۆیی و ژووری ئاڕاستەی گەلی میسری كرد بە بۆنەی كردنەوەی كەناڵێكی نوێ ی نۆكەندی سوێس هیوای خواست بە كردنەوەی ئەم كەناڵە ئابووری میسر پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 12/8/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە كینس كیرۆ مێنتز بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شاری هەولێر و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون سەرۆكی ژوور پیرۆزبایی خۆیی و ژووری ئاڕاستەی ستافی نوێ ی كونسوڵخانەی ئەمریكا كرد هیوای سەركەوتنی لە كارەكانیان بۆ خواستن.
سەرۆكی ژوور رایگەیاند: لە ماوەی پێشوو ئێمە وەكو ژووری بازرگانی و هەولێر و یەكێتی ژوورەكان كارێكی زۆرمان كرد بۆ پێشخستنی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە تایبەت لەگەڵ كونسوڵی پێشووتر كە رۆڵێكی باڵای هەبووە، بۆ ئەم مەبەستە چەندین رێكخراو و كۆمەڵە دامەزرا بەڵام وەكو پێویست نەبوو زۆرێك لەم هەوڵانە بە تەواونەكراوی مانەوە هەندێكیشیان سست بوون لە كارەكانیان.
ووتیشی: تا ئێستا 16 كۆمپانیای ئەمریكی لە ژووری بازرگانی هەولێر تۆماركراون كەچی لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان خاكێكی بە پیت و شوێنێكی گونجاوی هەیە بۆ ئەوەی كۆمپانیا ئەمریكیەكان لقی خۆیان لێرە بكەنەوە.
د. دارا جەختی لەوەش كردەوە بە كردنەوەی لقی كۆمپانیا ئەمریكیەكان و هێنانی براندە جیهانیەكان وە كو هۆتێل و چێشتخانەكان پەیوەندیەكی ئابووری پتەو لە نێوان هەردوولا دروست دەبێت جگە لەمەش ساڵانە هەرێم كاڵایەكی زۆر لە دەرەوە هاوردە دەكات دەكرێت ووڵاتی ئەمریكاش بەهۆی بەرزی كوالێتی بەرهەمەكانیانەوە ببێتە پێشەنگی هەناردەی كاڵا بۆ هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی دووپات كردەوە كە دۆخی ئەمنی هەرێمی كوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی هیچ كاتێك رێگر نەبووە لە هاتنی شاندی بازرگانی و كردنەوەی كۆمپانیا خۆشتان شاهێدی ئەو راستیەن.
هیواشی خواست ئێوە وەكو دەستەی نوێ بتوانن شاند و بازرگانان و خاوەن كۆمپانیا ئەمریكیەكان بانگێشت بكەن بۆ هەرێم و كۆنفڕانسی ئابووری لەگەڵیان سازبكەین.
لە لایەن خۆشیەوە كینس كیرۆ مێنتز سوپاسی ژووری كرد بۆ ئەم پێشوازییە. رایگەیاند ئێمە وەكو دەستەی نوێ سەرەتای كارەكانمان بە هێنانی چەند شارەزایەكی ئابووری لە بوارەكانی تەندروستی و بازرگانی و كشتوكاڵی دەست پێ دەكەین كە لە ماوەی 2 هەفتەی داهاتوو سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ ئەوەی بۆ باشتر دۆخی ئەو كەرتە ئابووریانە یارمەتیدەری حكومەت بن ، لەماوەی داهاتووش هەمان پرۆگرام بۆ كەرتی تایبەت جێ بە جێ دەكەین.
ووتیشی: من كە ئێستا بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری كونسوڵخانەی ئەمریكام لە هەرێمی كوردستان پێشتر  بەرپرسی بەشی ئابووری بووم لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە سریلانكا ، ئەزموونی باشم لەو بوارەدا هەیە و لەماوەی داهاتوو هەوڵ دەدەم پەرە بە پێشخستنی بواری ئابووری نێوان هەردوولا بدەم.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
پێنج شەممە, 13 ئاب 2015 07:21

ئاگاداری

لە 28/9 – 3/10/2015 لە شاری (پلۆڤدیڤ)ی بولگاریا پێشانگایەكی نێودەوڵەتی كە ئەم بوارانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت بەڕێوەدەچێت:
- تەكنیكی
- گواستنەوەی ئۆتۆمبێل
- زانستی ئەلیكترۆنی و ئەندازیاری كارەبایی
- ئەندازیاری توانا و ژینگەزانی
- تەكنەلۆجیای زانیاری
- پیشەسازی كانزاسازی
- ئامێری تەلارسازی 
- كەرەستەی بیناسازی و ئامێر و تەكنیكی
- پیشەسازی كیمیاوی
 
ئەو خاوەن كۆمپانیایانەی نیازی بەشداری كردنیان لەو پێشانگا نێودەوڵەتیە هەیە دەتوانن تا 1/9/2015 سەردانی بەشی پەیوەندی ژوورەكەمان بكەن بۆ رایی كردنی كارەكانیان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑