رۆژی 19/8/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی كاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەری رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی كرد، كە ئەمیر سلێوە راوێژكاری وەزیری كار سەۆكایەتی شاندەكەی دەكرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون شاندی میوان باسیان لە كاروچالاكیەكانی خۆیان كرد كە بۆ دانانی یاسایەكی نوێی كار و خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە و سەردانی هەموو ئەو دامەزراوە و رێكخراوانە دەكەن كە رۆلی گرنگیان هەیە لە دارشتنی ئەم یاسایانە بە هۆی ئەوەی كە نوێنەرایەتی بەشێكی زۆری خاوەن كاران و كارمەندان دەكەن.
شاندی میوان ئەوەشی دووپات كردەوە كە پەرلەمانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر یاسای نوێی كاری عێراق كە وەزارەتی كاری عێَراقی بە یارمەتی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی و سوود وەرگرتن لە یاسای كاری وڵاتانی پێشكەوتوو داڕێژراو پەرلەمانی عێراق پەسەندی كردوە .
ئەوەشیان راگەیاند كە هەرێمی كوردستانیش دوای ئەوەی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەم بوارەوە دەكەن دواتر یاسای نوێی كار و خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی پێشكەش بە پەرلەمان دەكەن.
شاندی میوان داوای لە ژوور كرد كە وەكو نوێنەری خاوەن كار لە دارشتنی یاساكاندا بەشدار بێت .
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور و ئەندامان هەوڵ و كۆششەكانی شاندی میوانی بەرز نرخاند و ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری كردن لە دارشتنی یاسای كار و یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەلایەتی دەربری لەبەر گرنگی ئەویاسانە و پەیوەندی راستەوخۆیان بە كارەكانی كەرتی تایبەت ، بۆ ئەو مەبەستەش چەند شارەزایەكی ئەو بوارە بۆ هەماهەنگی لە گەل وەزارەتی كار دیاری دەكات. لە هەمان كاتدا بۆ هەموو جۆرە هاوكاری كردنێكی وەزارەت دەربری .
رۆژی 16/8/2015 بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی و جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆك و تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆبوونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجام دا.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەن تەواوی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی پێشووی پەسەند كرد و تەواوی كۆنووسەكانی لێژنەی تۆماركردن و كەفالەتی خستە بەر باس و بڕیارەكانی پەسەند كرد.
لە كۆتاییدا چەندین بڕیاری پەیوەست بە بواری كارگێڕی بە تایبەت ئەو بڕیارانەی پێویستیان بە رەزامەندی ئەنجومەن هەبوو دەركرد بە مەبەستی باشتركردنی پرۆسەی بەڕێوەبردنی ژوور .
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...