رۆژی 19/8/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی كاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەری رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی كرد، كە ئەمیر سلێوە راوێژكاری وەزیری كار سەۆكایەتی شاندەكەی دەكرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون شاندی میوان باسیان لە كاروچالاكیەكانی خۆیان كرد كە بۆ دانانی یاسایەكی نوێی كار و خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە و سەردانی هەموو ئەو دامەزراوە و رێكخراوانە دەكەن كە رۆلی گرنگیان هەیە لە دارشتنی ئەم یاسایانە بە هۆی ئەوەی كە نوێنەرایەتی بەشێكی زۆری خاوەن كاران و كارمەندان دەكەن.
شاندی میوان ئەوەشی دووپات كردەوە كە پەرلەمانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر یاسای نوێی كاری عێراق كە وەزارەتی كاری عێَراقی بە یارمەتی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی و سوود وەرگرتن لە یاسای كاری وڵاتانی پێشكەوتوو داڕێژراو پەرلەمانی عێراق پەسەندی كردوە .
ئەوەشیان راگەیاند كە هەرێمی كوردستانیش دوای ئەوەی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەم بوارەوە دەكەن دواتر یاسای نوێی كار و خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی پێشكەش بە پەرلەمان دەكەن.
شاندی میوان داوای لە ژوور كرد كە وەكو نوێنەری خاوەن كار لە دارشتنی یاساكاندا بەشدار بێت .
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور و ئەندامان هەوڵ و كۆششەكانی شاندی میوانی بەرز نرخاند و ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری كردن لە دارشتنی یاسای كار و یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەلایەتی دەربری لەبەر گرنگی ئەویاسانە و پەیوەندی راستەوخۆیان بە كارەكانی كەرتی تایبەت ، بۆ ئەو مەبەستەش چەند شارەزایەكی ئەو بوارە بۆ هەماهەنگی لە گەل وەزارەتی كار دیاری دەكات.  لە هەمان كاتدا بۆ هەموو جۆرە هاوكاری كردنێكی وەزارەت دەربری .

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 19/8/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد.
لە دیدارێكدا كە سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور و هەریەك لە سەدرەددین كەمال و كەمال عەزیز و مەجید صدق ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور ئامادەی بوون، خاتوو بەیان خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و پیرۆزبایی باڵاخانەی نوێ ی كرد.
هەروەها باسی لە سەركەوتوویی دوایین سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد كە جگە لە سەركەوتوویی پەیوەندییە سیاسیەكان توانی سەرنجی زۆرێك لە كۆمپانیا بە ناوبانگەكانی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان رابكێشی بۆ ئەوەی بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
خاتوو بەیان رایگەیاند: كە ئەوان وەكو نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا بە نیازن  بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی (United states – Kurdistan business (council كۆنفڕانسێكی ئابووری گەورە لە ئەمریكا لە نێوان وڵاتی عێراق و ئەمریكا لە كۆتایی ئەمساڵ سازبكەن كە زیاتر لە یەك پەنەڵی ئەم كۆنفڕانسە تایبەت دەبێت لەسەر رەوشی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان.
ووتیشی: لە هەوڵداین بۆ ئەوەی شاندێكی خاوەن كۆمپانیا و بازرگانانی ئەمریكا لەو سێكتەرانەی كە هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی بهێنینە كوردستان و كۆنفڕانسێك سازبكەین.
ئەوەشی دووپات كردەوە كە ئەوان وەكو نوێنەری هەرێم لە ئەمریكا جگە لە بەهێزكردنی پەیوەندییە سیاسی و كلتوورییەكان لەگەڵ ئەمریكا بەهێزكردنی بواری ئابووری و بازرگانیش لە پێشەنگی كارەكانیان دەبێت.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی كرد و هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی نوێنەری هەرێمی لە ئەمریكا بەرز نرخاند كە رۆلێكی كاریگەریان هەبووە لە پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی ئەمریكا لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
د. دارا ئەوەشی خستە روو كە ئەوان وەكو ژوور لە هەموو كاتێك و بارودۆخێك لە هەوڵ و كۆششەكانیان بەردەوام بوونە لە  بانگێشتكردنی كۆمپانیا بیانیەكان بۆ هەرێم و كار ئاسانی بۆ بازرگانان.
سەرۆكی ژوور ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك و پاڵپشتیەك بۆ هەر لایەنێك كە بیەوێت بەشدار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 19/8/2015 شاندێكی بازرگانانی كۆماری ئیسلامی ئێران  بە سەرۆكایەتی بازرگان د. وەحید تەنهایی سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێریان كرد كە هاوكاریان بوونە لە قۆناغی یەكەمی هەناردەی بەرهەمە ئاژەڵیەكان كە بە هەناردەكردنی هێلكە دەستیان پێكرد بۆ بازاڕەكانی هەرێم، بەهۆی هەرزانی نرخی و باشی جۆرەكەی تێیدا سەركەوتوو بوون ئێستا بە نیازن هەناردەی گۆشتی ئاژەڵ بكەن بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆشیەوە سۆران ئەبوبەكر هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێری دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 19/8/2015 شاندێكی رێكخراوی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی كە پێكهاتبوون لە خاتوو ئەمیرە سەعید بەرپرسی بەشی كۆمپانیاكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا بۆ خزمەتگوزاری راوێژكردن و زیاد بەدر بەڕێوبەری بەش عێراق سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا شاندی میوان باسیان لە گرنگترین پرۆژەكانی خۆیان كرد كە بە هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەت لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامیان داوە هەروەها ئەوەشیان خستە روو كە ئێستا چەندین پرۆژەی تریش لە واری جێ بە جێكردن دان و لە رێگەی پرۆگرامێكی تایبەت بە رێكخراوەكەیان بە نیازی چەندین پرۆژەی ترن بە سوود وەرگرتنی قەرز لە بانك، چونكە رێكخراوەكەیان بەشێكە لە گرووپی بانكی نێودەوڵەتی.
شاندی میوان ئەوەشیان راگەیاند كە ئێستا هەرێمی كوردستان لەسەر نەخشەی جیهانە بۆ وەبەرهێنان ، نیازی رێكخراوەكەشیان نیشاندا كە لە لەماوەی داهاتوو رێككەوتنێك لەگەڵ ژوور ئەنجام بدەن بۆ زیاتر پێشخستنی پرۆژەكانیان لە هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت و ، شاندێكی بازرگانیش بهێنن بۆ هەولێر.
جەختیان لەوەش كردەوە كە دوایین پرۆژەیان كاركردنە لەسەر ئەو هۆكارانەی كە كاردەكەنە سەر گۆڕانی كەش و هەوا لەسەر بەكارهێنانی وزەی خۆر بۆ كارەبا كار دەكەن كە زۆر گونجاوە بۆ هەرێم.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی كردن، باسی لە دوایین كارو چالاكیەكانی ژوور كرد، ئەوەشی دووپات كردەوە كە لە ماوەی داهاتوو دەتوانن بە هاوبەشی لەگەڵ ئێوە كار لەسەر ئەم پرۆژانە بكەن.
ئامادەیی ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو پاڵپشتی و هاوكارییەك.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 16/8/2015 بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی و جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆك و تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆبوونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجام دا.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەن تەواوی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی پێشووی پەسەند كرد و تەواوی كۆنووسەكانی لێژنەی تۆماركردن و كەفالەتی خستە بەر باس و بڕیارەكانی پەسەند كرد.
لە كۆتاییدا چەندین بڕیاری پەیوەست بە بواری كارگێڕی بە تایبەت ئەو بڕیارانەی پێویستیان بە رەزامەندی ئەنجومەن هەبوو دەركرد بە مەبەستی باشتركردنی پرۆسەی بەڕێوەبردنی ژوور .

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑