رۆژی 30/7/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە جۆرج چۆگۆڤادزە سەرۆکی بەڕێوەبردن لە بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری نیشتمانی جۆرجیا و شاندی یاوەری کرد.
دوای بەخێرهێنان سەرۆکی ژوور سوپاسی کرد بۆ ئەم سەردانە.
رایگەیاند کە هەرێمی کوردستان پەیوەندی باشی هەیە لەگەڵ جۆرجیا هیوای خواست ئەم سەردانەی ببێتە مايەی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی بازرگانیەکان لە نێوان هەردوولا و بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکانی جۆرجیا.
ووتیشی کۆماری جۆرجیا لە کەرتی گەشت و گوزاری پێشکەوتووە ساڵانە خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەشت روو لە ووڵاتی جۆرجیا دەکەن هیوادارم بتوانن ئەم ئەزموونەی خۆتان بۆ هەرێمی کوردستان بگوازنەوە.
لە لایەن خۆیەوە جۆرج جۆگۆڤادزە ووتی ئێمە وەکو ووڵاتی جۆرجیا لە کەرتی گەشت و گوزار زۆر پێشکەوتووینە ساڵانە 5.500.000 پێنج ملیۆن و پێنج سەد هەزار گەشتیار روو لە ووڵاتەکەمان دەکەن و لە پلانمان دایە ئەم رێژەیە بۆ ساڵی داهاتوو بەرز بکەینەوە بۆ 6.000.000 شەش ملیۆن.
ووتیشی ئێمە بۆ ئەم مەبەستە نرخی ڤیزا و ماوەی مانەوە و پێدانی ڤیزامان ئاسانکردووە و ، لە بەرنامەمان دایە گەشتی فرۆکەی جۆرجیا بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر بکەین لە دوو گەشت لە یەک هەفتە و هەموو شارەکانیش بگرێتەوە.
ئەوەشی خستە روو کە ئەمە جاری یەکەمە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و سەرسامە بە جوانی سروشتەکەی ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەوەی پەرە بە کەرتی گەشت و گوزاری هەرێم بدەن.
بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵەی دۆستایەتی جۆرجی - کوردستانیمان لە شاری هەولێر کردەوە وە لە هەوڵیشداین بۆ ئەوەی نوسینگەیکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بکەینەوە.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا سەرۆکی ژوور وەکو رێزلێنانێک بۆ ئەم سەردانەی میدالیای یۆبیلی زێڕینی ساڵیادی دامەزراندنی ژووری پێشکەش بە جەنابیان کرد.
نیوەڕۆی یەک شەممە ٢٠١٥/٧/٢٦ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە ئەلمەر کاتۆ جێگری باڵیۆزی فلیپین لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا کە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون, ئەلمەر کاتۆ خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی رایگەیاند: ئێستا نزیکەی ١٠٠٠ هاوڵاتی فلیپینی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن دڵخۆشن و هیچ کێشەیەکیان نی یە وەکو ئەوەی ئێمە بزانین لە وڵاتانی کەنداوەوە روودەکەنە هەرێم و کاردەکەن بە هۆی ئەوەی کە خەڵکی کوردستان بە گەرمی بەخێرهاتنیان دەکەن و ئێمەش دەزانین کە هەرێمی کوردستان لە رووی ئەمنی یەوە جیاوازە لە بەشەکانی تری عێراق و سەقامگیرە, سەبارەت بە دەنگۆی قەدەغەکردنی سەردانی هاوڵاتیانی فلیپین بۆ عێراق جێگری باڵیۆزی فلیپین رایگەیاند: بەڵێ ئەم بڕیارە لە لایەن حکومەتی فلیپینەوە دەرچووە بەڵام هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
ووتیشی: فلیپین بە گوژمەی ١٣٠ ملیۆن دۆلار خەریکی پرۆژەیەکن لە خوارووی عێراق, ئامانجی سەردانەکەشم پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانە لەگەڵ هەرێم بەتایبەت لە بوارەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی و گەشت و گوزار هەروەها لە بەرنامەماندایە ئۆفیسێکی بازرگانی لە شاری هەولێر بکەینەوە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا چەند وەبەرهێنەرێکی فلیپینی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ خاوەن کۆمپانیا و بازرگانان کۆبوونەوە و دیدار سازدەکەن.
جەختی لەوەش کردەوە کە بۆ زیاترکردن و ئاسانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێستا لە گفتوگۆدان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی هەرێمی کوردستان بۆ گەشتی راستەوخۆ لە نێوان هەردوولا.
لای خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات باسی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری یەکانی نێوان هەردوولای کرد.
رایگەیاند کە هەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەرەکان دەوڵەمەندە و پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە.
ئەو هەوڵ و کۆششانەی جێگری باڵیۆزی فلیپینی بەرز نرخاند و ئامادەیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری بۆیان دووپات کردەوە بۆ هەموو هاوکارییەک.
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...