نوێنه‌رى حكومه‌تى كوردستان له یه‌كێتى ئه‌وروپا رۆژى 28ی تەموز سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێرى كرد‌و، له‌لایەن دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى لێ كرا، لەدیدارێکدا باس لە پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى نێوان كوردستان و وڵاتانى ئه‌وروپا كرا.
لەم رووەوە دلاوه‌ر ئاژگه‌یى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم پاڵپشتى خۆى ده‌ربڕى بۆ به‌ره‌و پێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان کوردستان و وڵاتانی ئەوروپاو هەماهەنگی کردن لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە، هەروەها بە گەشبینییەوە روانییە ئەو کار‌و هەوڵانەی کە ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان لە چەند ساڵی رابردوو ئەنجامیان داوە بەمەبەستی راکێشانی دەستی وەبەرهێنەرانی ئەوروپی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و، رایگەیاند کە دیدگای خاوەنکارو وەبەرهێنەرانی ئەوروپا جیاوازتر دەڕواننە کوردستان و بە ناوچەیەکی سەوزی کارکردنی وێنا دەکەن. له‌م دیدارەدا هەریەک لە سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى سلێمانى و دهۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئامادە بوون.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...