تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 13 ئەیلول 2015
رۆژی 13/9/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە شاندێكی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە عەممان بە سەرۆكایەتی غیوم لوغرو سكرتێری یەكەمی باڵیۆز كرد.
لە دیدارێكدا غیوم لوغرو رایگەیاند: ئامانجی سەردانەكەمان بۆ هەرێمی كوردستان سەیركردنی بارودۆخی ئێستای هەرێمە لە كاتێكدا كە لە شەڕێكی نەخوازراو دایە لە دژی تیرۆرستان ، وە لایەنێكی تر گرنگی دانی حكومەتی كەنەدایە بە عێراق و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە ئەنجامدانی وەبەرهێنان و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و پتەو كردنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانیەكان لەگەڵ هەرێم.
ئەوەشی خستە روو كە باڵیۆزی كەنەدا زیاتر لە 25 جار سەردانی هەرێمی كردووە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە هەرێمی كوردستان پێگەی تایبەتی خۆی هەیە لە لایەن حكومەتی كەنەدا.
سكرتێری یەكەمی باڵیۆز ووتیشی: تا ئێستا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار وەكو یارمەتی مرۆیی لە لایەن حكومەتی كەنەدا پێشكەش بە عێراق كراوە و پشكی شێریش لەم بڕە پارەیە بەر هەرێمی كوردستان كەوتووە.
غیوم لوغرو جەختی لەوەش كردەوە كە ئەوان وەكو باڵیۆزخانەی كەنەدا سەرقاڵی جێ بە جێ كردنی پرۆگرامێكن بۆ پەرەپێدانی لایەنی تەكنیكی و پیشەیی گەنجان لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانن كاریان دەست بكەوێت لە كەرتەكانی تایبەت, وە لە هەوڵ داین لەم رێگایەوە كێشەی بێ كاری لە هەرێم كەم كەینەوە.
هەروەها ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی WUSCی كەنەدی چەندین راوێژكار و شارەزا دابین دەكەن لە شارەكانی بەسرە و بەغدا و هەولێر بۆ ئەوەی خولی راهێنانی لایەنی پیشەیی و تەكنیكی بكەنەوە لەگەڵ كەرتەكانی تایبەت, وە لە ماوەی داهاتووش هەوڵی فراوان كردنی نوێنەرایەتی و نوسینگەكانیان دەدەن لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی خۆی و خەڵكی هەرێمی كوردستانی بە شاندی میوان راگەیاند بەهۆی ئەو یارمەتی و پاڵپشتیەی كە حكومەتی كەنەدا پێشكەشی هەرێم دەكات.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە ئێستا بە هۆی بارودۆخی شەڕ و دابەزینی نرخی نەوت جۆرێك سستی لە ئیش و كارەكان دیارە بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێ كە پرۆژەكان وەستاون بۆیە ئێمە چاوەڕوانی دەست پێشخەری ئێوە دەكەین لە بانگێشت كردنی كۆمپانیا كەنەدیەكان بۆ هەرێم و رێكخستنی دیدار و كۆڕ و كۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی هەرێم.
ووتیشی: خەڵكێكی زۆری رەوەندی كوردی لە كەنەدا نیشتەجێن بەڵام جۆرێك لە سستی پەیوەندییە بازرگانی پێوە دیارە بۆیە ئێوە وەكو باڵیۆزخانە دەتوانن بە راگەیاندنەكانی خۆتان رابگەینن كە هەرێمی كوردستان لەرووی بارودۆخی ئەمنییەوە زۆر ئارامە و هەلی كار و وەبەرهێنان هەیە لە هەرێم, ئێمەش وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەین بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتیەك و هاوكارییەك.
سەبارەت بە پرۆگرامی پەرەپێدانی لایەنی تەكنیكی و پیشەیی د. دارا وتی: ئێمە وەكو ژووری بازرگانی هەولێر بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی لەم هەنگاوە دەكەین و ئامادەین بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژانی 7 – 8/9/2015 بەسەرپەرشتی رێكخراوی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IFC) و كۆمەڵەی كارسازانی خانمانی كوردستانی وە بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وۆركشۆپێك لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ژووری بازرگانی هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەم وۆركشۆپە لە لایەن هەریەكە لە د. ئەمیرە سەعید لێپرسراوی پرۆگرامی بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە رێكخراوی (IFC) و د. محەممەد رەزوان راوێژكار لە بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكان لە رێكخراوی (IFC) و د. وەسفی تاهیر راگری كۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری لە زانكۆی سەڵاحەددین و خاتوو تریسكە ئیحسان ئەسحەدی سەرۆكی كۆمەڵەی كارسازی خانمانی كوردستانی چەند كەسێكی تر شارەزا لەم بوارە  پێشكەشكران.
مەبەستی ئەم وۆركشۆپە سازكردنی كردار و داڕشتەكانی كۆمپانیا بچووك و مامناوەندەكانە بەهۆی ئامراز و راهێنان بۆ پشتیوانی و جێ بە جێ كردنی فەرمانڕەواییەكان، هەروەها پلان دانان بۆ كار و دانیشتنی پەیوەندی دوولایەن و كرداری پشتیوانی فەرمانڕەوایی لە نێوان كۆمپانیا بەشداربووەكان و دانانی پشتیوانی فەرمانڕەوایی بەهۆی ئامراز، تەكنیك و تێمپلەیت و پەیوەندی بەستان لەگەڵ وەبەرهێنان.
شایانی باسە ئەم وۆركشۆپە سەرەتایەك بوو بۆ ناسینی پرۆگرامی رێكخراوی (IFC) بۆ پشتیوانی لە بەڕێوەبردنی كۆمپانیا بچووك و مامناوەندییەكان, ئەم رێكخراوە لە ماوەی داهاتوو خولی 4 مانگە بۆ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان دەكاتەوە و لە كۆتایشدا بڕوانامەی باوەڕپێكراویان پێ دەدرێت لە لایەن ئەم رێكخراوە.
 
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی ٢٠١٥/٩/٩ پێشوازی لە محەممەد قادر هاودیانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای هەمان وەزارەت کرد.

لە دیدارێکدا کە جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کاڕگێڕی ژوور ئامادەی بوون، سەرۆکی ژوور دوای بەخێرهێنان تیشکی خستە سەر دوایین کار و چالاکیەکانی ژوور، و بەرنامە و پرۆگرامی داهاتووی ژووری بۆ شاندی میوان و ئامادەبووان روونکردەوە.

هەروەها سوپاسی وەزارەتی کاری کرد کە بۆ دارشتن و ئامادەکردنی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و یاسای کار و خانەنشینی ژووری بازرگانیان وەک لایەنێکی سەرەکی بۆ وەرگرتنی بیر و بۆچوونیان داناوە.

ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک و هەماهەنگیەک وە دابین کردنی هۆڵەکان بۆ سازکردنی هەر جۆرە سیمینار و کۆڕ و کۆبوونەوەیەک.

لە لایەن خۆشیەوە وەزیری کار سوپاسی ژووری کرد و دەست خۆشی لێکردن کە توانیویەتی رۆڵی کارای هەبێت لە ناوچەکە و بەرەو پێش بردنی رەوتی ئابووری و بازرگانی.

هەروەها باسی لەو کۆبوونەوانە کرد کە بۆ دارشتن و ئامادەکردنی یاسای کار کردوویانە سوپاسی ژووری بازرگانیشی کرد کە توانیویانە لە هەموو لایەنێک هاوکاری وەزارەت بن.

لە کۆتایشدا هاودیانی ئەوەی خستە روو کە بە نیازن لە داهاتوویەکی نزیکدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و چەند لایەنێکی تر کۆنفڕانسێکی گەورە لەسەر هۆکارەکانی کۆچی گەنجان بۆ هاندەران ساز بکەن.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑