تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 06 ئەیلول 2015
بە سەرپەرشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی میسر وە بە هاوكاری كونسوڵخانەی میسر و نوسینگەی بازرگانی میسر لە هەولێر رۆژی 3/9/2015 بە بەشداری نزیكەی 100 كۆمپانیای میسری دووەمین پێشانگای تایبەت بە كەل و پەل و پیشەسازی وڵاتی میسر لە سەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان كرایەوە و بڕیارە بۆ ماوەی 9 رۆژ بەردەوام بێت.
لە رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگاكە هەریەكە لە خالد حەنەفی وەزیری تەموین و بازرگانی ناوخۆی میسری و ساماڵ سەردار وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و هەریەك لە پارێزگارانی هەولێر و دهۆك و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە نوێنەرانی نوسینگە و كونسوڵخانەی عەرەبی و بیانی لە هەرێمی كوردستان ئامادە بوون.
لە میانی رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگاكە سەرۆكی ژوور وتەیەكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد رایگەیاند: كردنەوەی پێشانگایەكی لەم جۆرە لەم هەل و مەرجە مایەی دڵخۆشی و جێگای سوپاس و پێزانینە.
لە وتەكەیدا باسی لە پەوەندیەكانی ژوور كرد لەگەل ولاتی میسر و ئاماژەی بە چەند بەشداری كردنێكی هەردوولا كرد لە رووداوە ئابووریەكان لە میسر و لە هەرێمی كوردستان . 
باسیشی لەو هەوڵانە كرد كە بۆ زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا هەنگاویان ناوە لە وانەش دامەزراندنی كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستانی – میسری.
لە كۆتایشدا داوای لە كۆمپانیا و بازرگانانی بەشداربووی پێشانگاكە كرد كە بەشدار بن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێم و لق و نوسینگەی خۆیان لە هەرێم بكەنەوە و ئامادەیی ژووری بازرگانیشی نیشاندا بۆ هەموو هاوكاریەك.
 
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
یەک شەممە, 06 ئەیلول 2015 10:40

ئاگاداری

لە 21 – 24/12/2015 لە شاری بەغدا پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لەژێر ناوی (بەغدای ئایندە) لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا دەربارەی نوێكردنەوەی ژێرخانی وەبەرهێنان سازدەكرێت.
ئەو كۆمپانیا و بازرگانانەی دەیانەوێت بەرهەم و كاڵاكانیان لەم پێشانگایە نمایش بكەن پەیوەندی بە ژوورەكەمانەوە بكەن بۆ رایی كردنی كارەكانیان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 1/9/2015 شاندێكی خاوەن كۆمپانیا ئێرانیەكان بە سەرۆكایەتی مەهدی فراهانی بەرپرسی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
ئەم كۆمپانیایانە لە بواری جیا جیا كاریان دەكرد، شاندی میوان ئامانجی سەردانەكەیان باس كرد كە گەڕانە بە دوای هەلی كار و كردنەوەی لقی كۆمپانیاكەیان لە هەرێمی كوردستان لە رێگەی یارمەتی دانی ژوور.
لە لایەن خۆیەوە ماجد جەلال پشتگیری ژووری بۆیان دووپات كردەوە و ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
لە چاوپێكەوتنێكی دا لەگەڵ رادیۆ و تەلەفزیۆنی بی بی سی نیوزی بەریتانی د. دارا جەلیل خەیات وەڵامی چەند پرسێكی دایەوە كە تایبەت بوون بە رەوشی بازرگانی و ئابووری هەرێمی كوردستان.
توانای وەبەرهێنان و رێژەی كۆمپانیا نەوتیەكان لە هەرێمی كوردستان و گرنگترین ئەو سێكتەرانەی كە هەرێمی كوردستان لە ئێستادا پێویستی پێیەتی بەشێك بوون لە دیداری چاوپێكەوتنەكە.
هەروەها سەرۆكی ژوور كاریگەری شەڕی لەسەر جوڵەی ئابووری ئێستای هەرێمی كوردستان و گرنگترین ئەو كێشە و ئاستەنگانەی كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە بۆ ئەم دەزگایە روون كردەوە. 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑