تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 17 کانونی دووەم 2016
یەک شەممە, 17 کانونی دووەم 2016 06:26

وۆرك شۆپێك دەربارەی سیاسەتی بەكارخستن سازكرا

بە سەرپەرشتی و هاریكاری رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكان و چەند رێكخراو و یەكێتیەك و دامەزراوەیەك رۆژانی 12-13/1/2016 لە هۆڵی كتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر خولێك بۆ سیاسەتی بەكارخستن لە هەرێمی كوردستان سازكرا.
تیایدا هەریەك لە محەممەد قادر هاودیانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و د. سەرۆ دزەیی سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان – لقی هەولێر و هەریەك لە نوێنەرەكانی ژوورەكانی بازرگانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك وە نوێنەری یەكێتیی خاوەن كارانی كوردستان ئامادەی بوون.
لە دەستپێكدا  محەممەد قادر وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی وتەیەكی پێشكەشكرد، تیایدا باسی لە رەوشی ئابووری ئێستای هەرێم كرد و رایگەیاند: كە ئێستا هەرێمی كوردستان نزیكەی 380 ملیار دینار كورتهێنانی هەیە لە بودجەدا بۆیە پێویستە بە هەوڵی هەمەلایەنە زاڵ بین بەسەر ئەم قەیرانە.
وەزیری كار لە درێژەی وتەكەیدا وتی: پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بیر لە زیادكردنی سەرچاوەكانی تری داهات بكاتەوە و تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت، بۆیە بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پەرە بەكەرتەكانی تایبەت بدرێت، یەكێك لە بڕبڕەی پشتی بەهێزكردنی ئابووری وڵات كەرتی تایبەتە، كەی كەرتی تایبەت بەهێزبوو و ئیشی كرد ئەوا هەلی كار زۆر دەبێت و پرۆژەكان پێش دەكەون ،لێرەدا ئامانج لە دارشتنی سیاسەتی بەكارخستن بەهێزكردنی كەرتەكانی تایبەتە.
وتیشی: بەكارخستنی كرێكاری خۆماڵی یەكێكی ترە لە تەوەرەكان، ئێمە بۆماوەیەكی دیاری كراو هێنانی كرێكاری بیانیمان بۆ هەرێمی كوردستان راگرتووە مەبەستی سەرەكیمان لەم شێوازە رێكخستنی كاروبارەكانە بە شێوەیەك هەر كۆمپانیایەك دەبێت ئامانجی لە هێنانی كرێكاری بیانی بە شێوازێكی تێر و تەسەل روون بكاتەوە.
وەزیری كار ئەوەشی خستە روو كە قەیرانی دارایی لە ماوەی رابردوو زۆر وڵاتی گرتۆتەوە و دیارترین نمونەش وڵاتی یۆنانە وێڕای ئەوەی كە قەرزێكی زۆری وەرگرت بۆ چارەسەركردنی بەڵام تا ئێستاش نەیتوانیوە بەسەر قەیرانەكەدا زاڵ بێت ئەمەش بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە سیاسەتێكی بەهێزی بەكارخستن دابڕێژێت.
دواتر د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دوای بەخێرهێنان وتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا ئەنجامدانی ۆرك شۆپەكەی سیاسەتی بە گرنگ لە قەڵەمدا كە دەبێتە هۆی رێكخستنی كارەكان لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتدا.
لە كۆتاییشدا هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێری دەربڕی بۆ هەموو هاوكارییەك.
پاشان لە لایەن شارەزایانی ئابووری وۆرك شۆپەكە بەڕێوەچوو ئامادەبوانیش بە راو سەرنجی بشدار بابەتەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑