تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 21 کانونی دووەم 2016
بە سەرپەرشتی رێكخراوی IBBC وە بە هەماهەنگی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان وە بە بەشداری وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 20/1/2015 لە شاری لەندەن كۆڕبەندی ئابووری لە نێوان هەردوو وڵاتی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
سەرەتا وتەی بەخێرهێنان و دەستپێكی ئەم كۆڕبەندە لە لایەن خاتوو بارونا ئیما نیكلسون سەرۆكی رێكخراوی IBBC پێشكەشكرا.
ئەم كۆڕبەندە دوو پەنەلی سەرەكی لە خۆ گرتبوو، پە نەلی یەكەم تایبەت بوو بە دۆخی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان كە لە لایەن د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەدە و فێركردن وە د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەند زانكۆیەكی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا، رەوشی خوێندن و ئاستی زانكۆكان لە هەرێم گفتوگۆی لەسەر كرا و بیرو ڕاكان ئاڵوگۆڕ كرا.
لە هەمان كات دا وەزیرانی حكومەتی هەرێم تیشكیان خستە سەر گرنگترین ئەو كێشە و گرفتانەی كە رووبەرووی كەرتی خوێندن بوونەتەوە لە هەرێم داواشیان كرد كە زانكۆكانی بەریتانیا هاوكار بن بۆ بوژانەوەی زیاتری كەرتی خوێندن لە هەرێمی كوردستان و دابین كردنی كورسی خوێندن بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا لە زانكۆكانی بەریتانیا.
پەنەلی دووەمی كۆڕبەندەكە تایبەت بوو بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەلی كار لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا كە لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رەوشی ئابووری و هەلی كار و كارە بازرگانیەكان لە نێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستان شیكرایەوە.
لەم پەنەلە زیاتر لە 35 خاوەن كاری كوردستان و نوێنەری چەندین كۆمپانیا و خاوەن كاری بەریتانی ئامادەی بوون، د. دارا لە وتەكەیدا تیشكی خستە سەر گرنگترین ئەم سێكتەرانەی كە لە هەرێمی كوردستان پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە هەروەها باسی لە سەركەوتوویی ئەو كۆمپانیا بەریتانیانە كرد كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان خەریكی كار و پرۆژەكانیانن.
لە هەمان كات دا ئەنگس ماكی كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم لە وتەیەكدا باسی لە گرنگی ئەم كۆڕبەندە كرد لە هەمان كات دا داوای لە كۆمپانیا بەریتانیەكان كرد كە گرنگی زیاتر بدەن بە كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان.
هەر لە میانی ئەم كۆڕبەندە رەوشی چەند كەرتێكی تر لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كرا.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑