لە درێژەی سەردانەكەیاندا بۆ وڵاتی بەریتانیا رۆژی 21/1/2016 شاندی ژووری بە سەرۆكایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەردانی زانكۆی ویلڤەرهامتۆنی كرد، لە لایەن سەرۆك و ئەندامانی زانكۆی ناوبراو پێشوازییان لێكرا.
سەرۆكی ژوور لە وتەیەكدا كە ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی بواری تەكنەلۆجیا و زانیاری ئامادەی بوون باسی لە رەوشی ئابووری و بازرگانی هەرێم كرد، داوای كرد كە كۆمپانیاكانی ئەم بوارە بەشدار بن لە هاوكاری كۆمپانیاكانی هەرێم بۆ پێشخستنی رۆڵی كۆمپانیانیاكان بە كردنەوەی خولی راهێنان بۆیان پێشخستنی بواری تەكنەلۆجیا و زانیاری لە هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی دووپات كردەوە كە ژوورەكەمان هەمیشە ئامادەیە بۆ هاوكاری و پاڵپشتی هەر كۆمپانیایەك كە بەشداربێت لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.