تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 07 کانونی دووەم 2016
پێنج شەممە, 07 کانونی دووەم 2016 08:58

شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی ژوور دەكەن

شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی ژوور دەكەن
رۆژی 5/1/2016 شاندێكی پەرلەمانی عێراق كە پێكهاتبوون لە هەریەكە لە پەرلەمانتاران شەزا عەبوسی و تالیب مەعماری سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەی بوون باس لە یاسا و بڕگەكانی تایبەت بە كەرتی ئابووری هەرێمی كوردستان و عێراق كرا.
شاندی میوان رایانگەیاند: ئێمە وەكو پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بە باش دەزانین هاتووین بۆ ئەوەی سوود لە لە بڕگەكانی ئەم یاسایە وەربگرین.
هەروەها ئەوەشیان خستە روو لە ماوەی داهاتوو دا كار دەكەن بۆ ئەوەی یاسا و بڕگەكانی تایبەت بە كەرتی ئابووری لە عێراق هەموار بكەنەوە و یاسایەك بە هەماهەنگی ئەنجومەنی باڵای ئابووری لە عێراق دابڕێژین كە لەگەڵ بارودۆخ و سەردەمی ئێستا بگونجێت.
جێگری سەرۆكی ژوور وێرای سوپاس و دەست خۆشی بۆ ئەم هەنگاوە وتی: پێویستە پەرەی زیاتر بە ژوورە بازرگانیەكان و كەرتی تایبەت بدرێت و بەشداریان پێ بكرێت لە كۆبوونەوەكانی تایبەت بە پرسە ئابووری یەكان، وتیشی ژووری بازرگانی و ژووری پیشەسازی و ژووری كشتوكاڵی لە عێراق هەریەكەو لە روویەكەوە كار دەكەن پێویستە هاوشێوەی وڵاتانی كەنداو ببێت ژووری بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی ئەمە رۆڵی زیاتر دەبێت لە پێشخستنی ئەم كەرتانە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑