تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 14 تشرینی دووەم 2016
دوو شەممە, 14 تشرینی دووەم 2016 08:17

باڵیۆزی كرواتیا لە عێراق سەردانی ژوور دەكات

رۆژی 13/11/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لە ئیڤان یۆرتش باڵیۆزی وڵاتی كرواتیا لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا ئیڤان یۆرتش باڵیۆزی وڵاتی كرواتیا رایگەیاند: ئامانجی ئەم سەردانەم بۆ هەرێمی كوردستان راگەیاندنی كردنەوە و ئەكتیڤ بوونی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەمانە لە عێراق و  پتەوكردنی پەیوەندییەكانە لە گشت بوارەكان.
ئیڤان یۆرتش وتی: ئێمە پەیوەندی سیاسی باشمان هەیە لە ئاستی باڵا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و سەركەوتنەكانی پێشمەرگەش بەرز دەنرخێنین و بەردەوام دەبین لە یارمەتی دانی پێشمەرگە.
باڵیۆزی كرواتیا ئەوەشی خستەروو: كە وڵاتەكەیان بە نیازبوو كونسوڵگەریی خۆی لە هەرێم بكاتەوە بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابووری وڵاتەكەمان ئەم بڕیارە بۆ ئایندەیەكی نزیك دواخرا.
وتیشی: ئامانجی سەردانەكەم بۆ ژووری بازرگانی هەولێر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانە لە گشت سێكتەرەكان و سەردانی شاندی بازرگانی و پیاوانی خاوەنكاری كرواتیا بۆ هەرێم و بەشداری كردنمان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لە یەكەم هەنگاویشمان دا لە ساڵی داهاتوو شاندێكی بازرگانی وڵاتەكەمان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
ئیڤان ئاماژەی دا كە وەكو باڵیۆزخانە ئامادەن بۆ پێدانی ڤیزا بۆ بازرگانان و خاوەنكاران.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆ ئەركەكەی خواست و پاڵپشتی خۆیی و ژووری بازرگانی هەولێری نیشاندا وتی: ئێمە لە ماوەی رابردوو وەكو شاندی بازرگانی سەردانی وڵاتی كرواتیامان كردووە و پەیوەندی بازرگانی باشمان هەبووە بەڵام پەرە بەم پەیوەندییە نەدراوە، بۆیە هیواخوازین لە ماوەی ئەركی جەنابتان بتوانین بە هەموو لایەك پەرە بەم پەیوەندییە بدەین بە سەردانی شاندی بازرگانی و سازكردنی سیمینار و دانیشتنی B2B لە نێوان بازرگانان و خاوەنكارانی وڵاتی كرواتیا و هەرێمی كوردستان.
د. دارا وتیشی: ئێمە لە هەرێمی كوردستان پێویستمان بە پەرەپێدانی گشت بوارەكانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە وڵاتی كرواتیا لە رووی پیشەسازی و كەرتی كارەبا و كەرتی گەشت و گوزار وڵاتێكی پێشكەوتووە دەتوانن هاوكارمان بن لە پەرەپێدانی ئەم كەرتانە و هێنانی خاوەنكار و كۆمپانیا لەم سێكتەرە بۆ هەرێمی كوردستان و ئێمەش بە خۆشحاڵیەوە بە هەموو توانایەكمانەوە هاوكار و پاڵپشتی ئێوە دەبین.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 12/11/2016  لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی ئەیاد حەسەن جێگری دووەمی سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و سەدرەددین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لەگەڵ خاتوو بارۆنا ئیما نیكڵسۆن سەرۆكی رێكخراوی IBBC ی بەریتانی و جۆن سارب جێگری كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر كۆبوونەوە.
لە دیدارێكدا چۆنیەتی پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی بەریتانیا گفتوگۆی لەسەر كرا.
هەروەها باسیان لە هەماهەنگی زیاتری نێوان ژوور و رێكخراوی ناوبراو كرد بۆ خزمەتكردنی زیاتری كەرتی بازرگانی.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑