تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 17 تشرینی دووەم 2016
پێنج شەممە, 17 تشرینی دووەم 2016 07:06

ژوور پاڵپشتی خۆی بۆ كەرتی خوێندن دووپات كردەوه

رۆژی 16/11/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە گزەڤیێ لەڤێڤیل بەڕێوبەری قوتابخانەی نێودەوڵەتی فەڕەنسی (دانیێل میتران) لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا باقی محەممەد ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوو باس لە گرنگی خوێندنی فەڕەنسی لە هەرێمی كوردستان و گرنگی كردنەوەی قوتابخانە و زانكۆ فەڕەنسیەكان لە هەرێمی كوردستان كرا.
گزەڤیێ لەڤێڤیل رایگەیاند: بەهۆی خواستی زۆر بۆ خوێندن لە قوتابخانەكەمان ئێمە لە 27/1/2017 لە باڵاخانەیەكی نوێ و گەورەتر خزمەت بە قوتابیانی هەرێم كوردستان دەكەین ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ بوونی سیستەمێكی سەركەوتوو و باشی خوێندن لە قوتابخانەكەمان.
وتیشی: لە ئێستادا خەریكی هێنانی كۆلێژێكی فەڕەنسین بۆ هەولێر لە داهاتوویەكی نزیكدا دەرگای خۆی بۆ قوتابیانی هەرێمی كوردستان واڵا دەكات.
 گزەڤیێ ئەوەشی خستە روو: كە ئامانجی سەردانەكەیان بۆ ژوور دروست كردنی پەیوەندی و هاماهەنگی یە لە نێوان هەردوولا بەهۆی ئەوەی لە قوتابخانەكەمان ساڵانە لە قۆناغێكی دیاری كراوی ئامادەیی دا قوتابیەكانمان خولێكیان بۆ دەكرێتەوە لە دام و دەزگای جیاواز بۆ ئەوەی فێری كاركردن و لێپرسراویەتی بن، ژووری بازرگانی هەولێریش وەكو دەزگایەكی گرنگ رۆڵی خۆی هەیە بۆ ئەوەی قوتابیەكانمان ئاشنا بن بە كارە بازرگانیەكان، ئەمەش لە پێناو خزمەت كردنی بەرژەوەندی گشتی و رۆڵەكانی كوردستانە.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور پاڵپشتی خۆیی و ژووری بۆیان نیشاندا، وتی: ئێمە وەكو ژووری بازرگانی هەولێر پاڵپشتی كەرتی خوێندن دەكەین لە هەرێمی كوردستان و هەر كارێك كە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دابێت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2012 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑