رۆژژی 2/11/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی بەشێ: لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لە پاول گاریاو سەرۆكی نوسینگەی وڵاتی كەنەدا لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان و گرنگترین ئەو سێكتەرانەی كە پێویستە پەرەیان پێ بدرێت لە هەرێمی كوردستان باسی لێوە كرا.
پاول گاریاو رایگەیاند: كردنەوەی ئەم نوسینگەیە سەرەتایەك دەبێـت بۆ پێشخستنی زیاتری كەرتی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كەنەدا، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بزانین چ سێكتەرێ: پێویستە بۆ ئەوەی بە یارمەتی كۆمپانیا كەنەدیەكان پەرەی پێ بدەین.
وتیشی: ئێمە لەم نوسینگە بچوكە دەست پێ دەكەین بەڵام هەنگاو بە هەنگاو كاری باشتر دەكەین وە هەوڵ دەدوین بەربەست نەهێڵین بۆ كاری بازرگانی لە نێوان هەردوولا، وە كار لەسەر پەیوەندییەكی باشی نێوان كۆمپانیا و بازرگانانی كەنەدیو هەرێمی كوردستان دەكەین و رۆڵی كوردانی دانیشتوی كەنەداش گرنگە بۆ ئەم كارە.
سەرۆكی ژوور لە لایەن خۆیەوە دوای بەخێرهێنان پشتگیری خۆیی و ژووری بۆ بەهێزكردن و فراوان كردنی پەیوەندییەكان دەربڕی.
د. دارا وتی: لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو نزیكەی 100 ملیار دۆلار وەبەرهێ،ان كراوە لە گشت بوارەكان، بەڵام بەهۆی خراپی باری دارایی هەرێم نزیكەی 2 ساڵە بەشێكی زۆر لە كارەكان وەستاون، بۆیە بە هاوكاری كۆمپانیا كەنەدیەكان دەتوانین پەرە بە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك بدەین.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە دەتوانن بە هاوكاری هەردوولا بەرنامەیەكی باش رێك بخەن و هانی كۆمپانیا كەنەدیەكان بدەن بێنە هەرێم و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوە و لە ماوەی داهاتوو كاری لەسەر بكەن.
لە كۆتایشدا سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەركەكەیاندا.