تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 09 تشرینی دووەم 2016
بە مەبەستی دارشتنی پلان و پرۆژەیەك بە هاوبەشی لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ئاژانسی (PROMOS)ی ئیتاڵی، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووری رێكخراوە مرۆیی و خێرخوازیەكانی ناوخۆیی و یارمەتی دانی ئاوارەكان رۆژی 7/11/2016 شاندێكی وڵاتی ئیتاڵیا بە سەرۆكایەتی خاتوو فێدریكا سێرینی كونسوڵ لە باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە بەغدا، رافایێل بێنێتی بەڕێوبەری پەرەپێدانی تۆڕی دەرەوە لە ئاژانسی (PROMOS)، د. عەبدولهادی ئەلجلە لێكۆڵەری پێشكەوتوو سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر، سیروان محەممەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئەیاد حەسەن سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا خاتوو فێدریكا بە شێوەیەكی سەرەتایی باسی لە پرۆژەكەی ئاژانسی ناوبراو كرد ئامانجی سەردانەكەشیان وەكو هەنگاوی یەكەم كۆكردنەوەی داتا و زانیاری یە بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا كاری لەسەر بكەن.
پاشان رافایێل بێنێتی بەڕێوبەری پەرەپێدانی تۆڕی دەرەوە لە ئاژانسی (PROMOS) سڵاوی سەرۆكی ئاژانسی ناوبراوی بە ئامادەبووان راگەیاند، وتی: ئێمە لە ساڵانی رابردوو لە هەرێم كارمان كردووە، هەلی كاری باش هەیە لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا وە دەتوانین سوودی لێ وەریگرین، سەبارەت بەم پرۆژەیەش وتی: ئەم پرۆژەیە لە لایەن یەكێتیی ئەوروپاوە پاڵپشتی كراوە و پرۆژەیەكی باشە، وەكو كاری سەرەتایی پرۆژەكە بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووری ناوخۆیی یە بە پاڵپشتی كردنی ئەو رێكخراوە ناوخۆیی یانەی  كە یارمەتیان پێشكەش بە ئاوارە سوریەكان كردووە، هەرچەندە لەوانەیە ئەم رێكخراوانە كەل و پەلی سەرەتاییان بۆ دابین كردوون بەڵام ئەمە شتێكی باشە.
وتیشی: ئەم رێكخراوانە بە یارمەتی بازرگانان دەتوانن ئابووری ناوخۆیی بەهێز بكەن و بەرەو پێشی ببەن.
رافایێل ئەوەشی خستە روو بە سەركەوتنی ئەم پرۆژەیە، یەكێتیی ئەوروپا پاڵپشتی زیاترمان دەكات ئیشەكەمان لە پرۆژەی بچوكەوە دەست پێدەكات چونكە لە ئێستادا ئەم پرۆژەیە ئەزموونیە، وە ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و زانكۆكانی میلانۆ ئامادەییان دەربڕیوە بۆ هەموو پاڵپشتی و هاوكارییەك.
رافایێل بێنێتی ئاماژەی بەوەشدا كە وەكو سەرەتا رووپێویەك لە شارەكانی هەرێم دەكەن و دواتر لە هەفتەكانی داهاتوو دەست بە پرۆژەكە دەكەن، وتیشی نامانەوێت ئەم پرۆژەیە لە یەك ئاست بوەستێت و دەمانەوێت پەرەی پێ بدەین.
دواتر بەرێوبەری لێكۆڵینەوە لە ئاژانسی ناوبراو باسی پرۆژەكەی كرد و وتی: ئەم پرۆژەیەمان دوو تەوەری سەرەكی لەخۆ دەگرێت، یەكەمیان بەرزكردنەوەی توانا و ئاستی كۆمپانیا و رێكخراوە ناوخۆییەكان و ناساندنیان وەكو مورێكی نێودەوڵەتی دووەمیان بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆڕ و راكێشانی بازرگان و كۆمپانیا بیانیەكان بە تایبەت لە میلانۆ لە ئیتاَلیا.
د. عەبدولهادی ئەلجلە لێكۆڵەری پێشكەوتوو لە هەمان ئاژانس وتی: ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە دەتوانین سوود لە تەكنەلۆژی ئیتاڵیاش وەربگرین و كاری باشتر ئەنجام بدەین چونكە زەمینەی هەرێم زۆر گونجاوە و زۆر سێكتەر هەیە كە كاریان لەسەر بكەین.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سوپاسی كردن بۆ ئەم هەوڵە و هەڵبژاردنی ژووری هەولێر بۆ بەشداری لەم پرۆژەیە، وە ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و ژووری بازرگانی میلانۆ دا.
سەرۆكی ژوور وتی: ئێمە لە لایەن خۆمانەوە گفتوگۆ دەكەین لەسەر ئەم پرۆژەیە، وە ئێمەش دەتوانین پرۆژەی تر بۆ ئێوە پێشنیاز بكەین، چونكە ئێمە وەكو ژووری هەولێر لە ماوەی رابردوودا كاری هاوشێوەی ترمان ئەنجام داوە لەگەڵ زۆرێك لە رێكخراوەكان و لەم دواییەش لەگەڵ رێكخراوی UNDP.
بۆ ئەم بوارەش ئێمە ئامادەین بۆ هەموو ئاسانكاری و پاڵپشتیەك بۆتان، وە ئامادەین لێژنەیەك پێكبهێنین بۆ ئم مەبەستە، وە بۆ ئەم كارەش ئێمە وەكو هاوبەش لەگەڵتان دەبین چونكە كارێ:ی مرۆیی و خێرخوازیە.
سیروان محەممەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتی: زۆر لە شاندی بیانی بۆ هەمان مەبەست هاتوونەتە لامان بۆیە ئێمە پێمان باشە لەو شوێنانە دەست پێ بكەین كە ئاوارەی لێ یە، تێبینی ئەوەمان كردووە كە زۆرێك لەم ئاوارانە كەسانی شارەزا و پسپۆڕن بەڵام بێ كارن دەتوانین كاری بۆ بدۆزینەوە لە هەمان پسپۆڕی خۆی.
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی وتیشی: لە هەمان كات دا دەتوانین لەم پرۆژەیە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری پەرەپێ بدەین بۆیان بە تەكنەلۆژیای تازە بۆ ئەوەی هەلێكی زۆری كاریان بۆ فەراهەم بكەین.
ئەیاد حەسەن سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك وتی: دهۆك لە هاتنی ئاوارەكان پشكی شێریان بەركەوتووە، دەتوانین راهێنانیان پێ بكەین لەسەر ئیش و كارەكانی ئێرە.
وتیشی: بتوانین پرۆژەیەیكی وا دابمەزرێنین كە هەم بەرهەمیان هەبێـ و هەم پارەكەش لە ناوخۆی وڵات بمێنێتەوە، با ئەم پرۆژەیە داهێنان بێت و كارەكان لەسەر پێداویستی بازاڕ بێت.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑