تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: شەممە, 13 شوبات 2016

لە دیدارێکی نێوان برۆنۆ ساکۆمانی باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، لە رۆژی ١٠ی شوبات لە شاری هەولێر گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی نێوان کەنەدا و کوردستان کرا.

لەو دیدارەدا کە هەردوو جێگری سەرۆکی ژوورو ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوورو جان فیلیپ راوێژکاری ئابووری لە باڵیۆزخانەی کەنەداو خضر سوبیحات کونسولی بازرگانی کەنەدا لە هەولێر ئامادەی بوون، باس لەو پیشانگا نێودەوڵەتییەی تایبەت بە خۆراک کرا کە بڕیارە لە مانگی نیسانی داهاتوو لە وڵاتی کەنەدا ساز بکرێت.

بڕیار وایە هاوشان لەگەڵ شاندی بازرگانی عێراق، شاندێکی گەورەی بازرگانی کوردستان بە سەرۆکایەتی د.عەلی سندی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وەکالەت و بە هەماهەنگی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم ئامادەی ئەو پیشانگایە بن و، لە پەراوێزیدا چەند دیدارو چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەرپرسان و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکاندا ساز بکرێت.

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑