تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 22 شوبات 2016
رۆژی 22/2/2016 شاندێكی كۆنسوڵخانەی توركیا بە سەرۆكایەتی مستەفا یێڵماز بەرپرسی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی توركیا سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و عەبدوڵا كیسكن بەرپرسی هەرێمیەكان لە رێكخراوی هەناردەكارانی توركیا ئامادەی بوون باس لە دوایین پێشهاتە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرا.
مستەفا یێڵماز وتی: ئێمە وەكو بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی هەناردەكارانی توركیا بە نیازین لە 6/2/2016 بە بەشداری نزیكەی 70 كۆمپانیای توركی لە گشت سێكتەرەكان سەردانی هەولێر بكەن بۆ ئەوەی لە نزیكەوە خاوەن كۆمپانیا و بازرگانان بەشدار بن لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و بەرهەمەكانیان نمایش بكەن و لەگەڵ خاوەن كۆمپانیا و بازرگانانی هەرێم كۆببنەوە.
وتیشی: وا چاوەڕوان دەكرێت وەزیری بازرگانی توركیا یاوەری ئەم شاندە بكات.
سەبارەت بە پێدانی ڤیزای توركیا بۆ بازرگانانی هەرێم بەرپرسی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی توركیا وتی: ئێمە لە ئێستادا بە نیازین سیستەمێكی نوێ دابنێین تایبەت بۆ بازرگانان و رۆژانە كاتژمێرێكی تایبەت تەرخان دەكرێت بۆ رایی كردنی مامەڵەكانیان و پێدانی ڤیزا لە ماوەیەكی كورت.
لە لایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی ژوور سوپاسی كردن بۆ ئەم هەنگاوە و ئامادەیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری دەربڕی بۆ هەموو ئاسانكارییەك و هاوكارییەك بۆ ئەم شاندە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑